کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سێزده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

سێزده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی

ماوه‌ی سێزده‌ ڕۆژه‌ موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌ وته‌ی پزیشكانی ده‌رمانگای زیندانی ئێڤین، زه‌ختی خوێنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ ٩ و شه‌كره‌ی خوێنی بۆ ٨٢ دابه‌زیوه‌ و ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ مانگرتن بدات، گیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌. موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان تووشی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌خت بووه‌ و به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌.