کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سێبەری شەڕ بە سەر ئێران و داڕمانی ئابووری وڵات

سێبەری شەڕ بە سەر ئێران و داڕمانی ئابووری وڵات 3

ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵات داناوه‌ و نرخی دۆلار ٦٨ هەزار تمەنی تێپەڕاندووه‌ و نرخی دراوی زێڕ گه‌یشتووه‌ته ٥٥ ملیۆن تمه‌ن.

لە ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به هێرشی مووشه‌كی  ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، شڵه‌ژان له‌ بازاڕی زێڕ و دراوی بیانی درووست بووه‌ و هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌ ٦٧ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، وته‌كانی مه‌سعوود پزشكیان سه‌باره‌ت به‌ ته‌رخان كردنی ٥٠ له‌ سه‌دی بوددجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵات بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی، هه‌روه‌ها بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیاد كردووه‌ و ئابووی وڵات له‌ ڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه‌.