كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ بۆ ٣٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ده‌وری نوێی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌دژی “خسووسی سازیی و بیلاته‌كلیفی كاری كرێكاران، په‌رداخت نه‌كرانی خێرای حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ئازادنه‌كرانی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه”، پێی نایه ناو سی و حه‌وته‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه. شایانی باسه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی حه‌راسه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌ش له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عاتی ئیزافه‌كاری له لایه‌ن ڕه‌ئیسی حه‌راسته‌وه، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی حه‌راسه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.