كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، بۆ ٣٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و پاشان ئه‌نجام دانی ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش و تنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان له‌وانه، په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاریان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت، دادگایی كردنی ئومید ئه‌سه‌د به‌یگی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م كرێكارانه، هه‌واڵنێرێك و وێنه‌گرێك كه له شاری تارانه‌وه چووبوونه شاری شووش، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.