کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سی‌وشەشەمین ڕۆژی هێرشەکان بۆ سەر ئیران

سیوشەشەمین ڕۆژی هێرشەکان بۆ سەر ئیران

 

لە درێژەی سی‌وشەشەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سەدان هێرش لە ناوچە جیاوازەکان تۆمار کراون کە بوونەتە هۆی سەدان قوربانی مرۆیی و هێرش بۆ سەر کۆمپانیا پتروشیمیەکان.

بەپێی زانیارییەکان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٢٧٢ هێرش لە چوارچێوەی ٩٢ ڕووداو لە ١٤ پارێزگای وڵاتدا تۆمار کراون. ئەم هێرشانە ١٨٤ قوربانی لێکەوتووەتەوە، کە کوژراو و بریندارەکان پێکدێن لە هێزی نیزامی و خەڵکی مەدەنی. بەپێی هەمان سەرچاوە، لە سەرەتای ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوە تا کۆتایی ئەو ڕۆژە، لانیکەم ٩ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و ١٧٥ کەسی دیکە بریندار بوون. بە گوێرەی ئامارەکان لە دەستپێکی ململا‌نێکەوە واتە لە ٩ی ڕەشەمەوە تا ئێستا ١٦١٦ کەسی مەدەنی، لەوانە لانیکەم ٢٤٤ منداڵ، گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ١٢١٣ کەس لە هێزەکانی ڕژیم و ٧١١ کەسی دیکە کە ناسنامەیان نادیارە، لە نێو قوربانییەکاندان. شیکردنەوە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن کە پارێزگای تاران بە ڕێژەی ٣٤ لە سەد زۆرترین هێرشی کراوەتە سەر. دوای ئەوە، خوزستان بە ٢٢ لە سەد و ئیسفەهان بە ١٦ لە سەد لە پلەی دووەم و سێیەم دان. پارێزگاکانی ئەلبورز، بوشەهر، ئیلام و سیستان و بەلوچستانیش لە ڕیزبەندییەکانی دواتردا دێن.