لە ڕۆژانی داهاتوودا دەرگای مەدرەسەکان لە ئێران بەڕووی ملیۆنان خوێندکاری ئەو وڵاتەدا دەکرێتەوە. له ماوه‌ی ۴۴ ساڵی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا به‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بواری په‌روه‌رده و بارهێناندا زاڵ بێت. ڕژیم بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه و هەروەها ڕێگری‌کردن له شكستی ئایین له به‌رامبه‌ر زانست‌دا، مه‌دره‌سه‌كانی كردووه‌ته ناوه‌ندی فێربوونی ئایین و خوڕافه و ناوه‌ندی له‌به‌ركردنی بابه‌تی بێ ناوه‌رۆك. له‌م شوێنانه‌دا له بری ئه‌وه‌یكه یارمه‌تی منداڵان و تازه‌لاوان بدرێت تا خۆیان و جیهانی ده‌ورووبه‌ریان وه‌ك خۆی بناسن، خوێندكاران ناچار ده‌كه‌ن مێشكیان به بابه‌تی بێ ناوه‌رۆك و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ زانستی دونیای سەردەم پڕ بكه‌ن. له مه‌دره‌سه و ناوه‌نده ئامووزشییه‌كانی ئێران له بری ئه‌وه‌یكه دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی زانست و كۆمه‌ڵێك زانیاریی ئینسانی ببێته ئامانجی فێركردن و خوێندكاران له دوایین پێشكه‌وتنی زانست و گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری ئاگادار بكه‌نه‌وه، بەڕادەیەکی زۆر خوڕافاتی مه‌زهه‌بی له ڕێگه‌ی كتێب و سه‌رچاوه ئامووزشییه‌كانه‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت.
خوێندكاران هه‌ر له یه‌كه‌مین ساڵه‌كانی خوێندن و مه‌دره‌سه‌یانه‌وه، ده‌بێ فێری نوێژ و ڕۆژووگرتن بن و له‌گه‌ڵ نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگارییه‌كانی پێغه‌مبه‌ران و ئیمامان ئاشنا بن. كچان ده‌بێ خۆیان وەک ڕه‌گه‌زی دووهه‌م ببینن به‌و بێ مافیییە ڕەها و سووكایه‌تییەی كه “كتێبی ئاسمانی” بۆی به دیاری هێناون، عاده‌ت بكه‌ن. ده‌بێ فێربن كه چۆن له ژێر عه‌با و مه‌قنه‌عه‌دا قژیان داپۆشن. زیره‌كترین و به‌تواناترین خوێندكاره‌كان ده‌بێ ببنه حافزی قورئان.
كتێب و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی داهێنان و زه‌وق و هونه‌ری خوێندكار، بوونه‌ته ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خوڕافات و وشه‌ی بێ مانا و ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبانه هیچ بایه‌خێك به كێشه و پێداویستییه‌كانی لاوان نادات. خوێندكاران بۆ وه‌رگرتنی نمره‌ی قه‌بووڵی و تێپه‌ڕكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن، بابه‌ته‌كان به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ چێژیه‌كی لێوه‌ربگرن یان هه‌ستی ئه‌ده‌بییان ببزوێنێ، ته‌نیا له‌به‌ری ده‌كه‌ن. كتێبه مێژووییه‌كان نه ته‌نیا خوێندكاران له‌گه‌ڵ مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگا ئاشنا ناكه‌ن، به‌ڵكوو به ده‌ست تێوه‌ردان له مێژوو و ئاوەژوو نیشاندانی ڕووداوه مێژووییه‌كان و بایه‌خدانی یه‌ك لایه‌نه به كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كان، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئەو سه‌رده‌مە كۆمه‌ڵایه‌تییە‌ی كه تێیدا سه‌ریان هه‌ڵداوه، خوێندكاران له هه‌ر چه‌شنه ڕاست بینییه‌ك دوور ده‌خه‌نه‌وه و مه‌یل بۆ خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه مێژووییه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن. فێربوونی زمانه دەرەکییە‌كان بەهۆی نەبوونی پێوه‌ر و ڕێوشوێنی فێركردنی ستاندارد و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، بووه‌ته كارێكی دژوار و تاقه‌ت پڕووكێن.
هه‌روه‌ها، شێوازی وتنه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانیش بنه‌مایه‌كی زانستی‌یان نییه و له ده‌ستكه‌وته نوێیه‌كانی بابه‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان به‌دوورن. بۆ نموونه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روون ناسان نیشانیداوه كه لاوان بۆ په‌روه‌رده كردنی هێزی عه‌قڵانیی خۆیان، پێویستیان به شوێنی كاری جه‌معی هه‌یه تا له‌وێدا بتوانن پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كانی زانست قسه و باسی هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌كۆمه‌ڵ هه‌وڵی بۆ بده‌ن. خوێندكاران وێڕای فێربوونی زانست و تێكنیك، پێویسته‌ئازادانە چەمک و خەیاڵی دەروونی خۆیان شکڵ پێبدەن و بە دەستی خۆیان هەندێک لەو پەیوەندی و گریمانە زانستیانەی لە مێشکیاندا درووست دەبێت، تاقی بکەنەوە. به‌ڵام له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی خوێندكاران له كلاسه‌كانی خوێندن، نه‌بوونی كاتی پێویست و كه‌مبوونی تاقیگه و كارگه یان نه‌بوونی ئیمكاناتی ستاندارد له شوێنه ئامووزشییه‌كان، موعه‌لیمان بوونه‌ته بنه‌مای هه‌موو ئامووزش و فێركارییه‌ك. له ڕاستیدا، ئه‌م شێوه‌كاره مه‌جال و ده‌رفه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی جه‌معی و تاوتۆێكردنی بیروڕا و به‌شداری له بواره جۆراوجۆره‌كان له خوێندكاران ده‌ستێنێته‌وه و ناچاریان ده‌كات تواناییەكانیان ته‌نیا بۆ له‌به‌ركردنی ئەوەی وا موعه‌لیم بەشێوەی زارەکی پیاندەڵێت، بخه‌نه گه‌ڕ.
له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران، له لایه‌كه‌وه به‌هۆی قه‌باره‌ی زۆری كتێبه‌كان، كه‌مبوونی كات و قه‌ره‌باڵغی كلاسه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی نەبوونی شاره‌زایی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی موعه‌لیم سەبارەت بە گشت بابەته‌كان، خوێندكاران ده‌رفه‌ت و مافی به‌شداری و ڕاده‌ربڕینیان نییه. ئه‌م شێوه‌یه له ده‌رس وتنه‌وه، به‌ربه گه‌شه و داهێنانی خوێندكار ده‌گرێت و كلاسه‌كانی ده‌رس ده‌كاته شوێنێكی بێزارکەر. ئاشكرایه، له چوارچێوه‌یه‌كدا كه كۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ریدا زاڵه، كه‌ش و هه‌وایه‌ك كه پڕه له بابه‌تی دابڕاو له خواست و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خوێندكاران، كلاسی ده‌رس و مه‌دره‌سه هیچ خۆشییه‌كی بۆ خوێندكاران نامێنێت و ده‌بێته شوێنێكی ناخۆش و داخراو. كاتێك كه كلاسه‌كانی ده‌رس بوونه شوێنێكی یه‌كچه‌شن و تاقه‌ت پڕووكێن، كاردانه‌وه‌ی سرووشتیی خوێندكاران، هێندێك جار، له لایه‌ن موعه‌لیمه‌وه له‌گه‌ڵ جوێن و ته‌نبێی جه‌سته‌یی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش زۆرترین زه‌ره‌به له كه‌سایه‌تیی منداڵان و تازه‌لاوان ده‌دات. كاتێك كه موعه‌لیمه‌كان له حاسڵی ده‌رس وتنه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ر كلاس ڕازی نین و یان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه شاگرده‌كانیان ئه‌وه‌یكه فێری بوون له‌بیریان بچێته‌وه، ته‌كلیفی قورسیان بۆ داده‌نێن تا لە ماڵەوە ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌م شێوازه، كه یه‌كجار باویشه، خوێندكار له ده‌رس و مه‌دره‌سه بێزار ده‌كات.
له سیستەمی فێركردنی ئێران‌دا، وه‌رزش وپه‌ره‌وه‌رده‌كردنی جه‌سته و ڕۆڵی کاریگەری له‌سه‌ر منداڵان و تازه‌لاوان، بایه‌خی جیدیی پێنادرێ. منداڵان و تازه‌لاوان به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو له شار و گونده‌كان و هه‌روه‌ها به‌هۆی ژیان به‌سه‌ربردن له‌ناو ئاپارتمان و ماڵی چكۆله و قه‌ره‌باڵغدا، شوێنێكیان بۆ وه‌رزش و یاریکردن نییه. دیاره فه‌زای بەرتەسکی مه‌دره‌سه‌كانیش، هیچ كات، وه‌ها ده‌رفه‌تێك بۆ خوێندكاران ناخوڵقێنێت.
له وه‌ها باروودۆخێكدا، هاتنه مه‌یدانی هێزی مه‌زنی خوێندكاران، موعه‌لیمان و مامۆستایانی خه‌باتكار و گرێدرانی خه‌باتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌باتی كرێكاران و باقی به‌شه ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ده‌توانێت نەک هەر هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر فه‌زای فێركردن و بارهێناندا پووپوچەڵ بکاتەوە، بەڵکوو ڕێگە خۆش دەکات بۆ ڕزگاربوونی یەکجاری کۆمەڵگای ئێران لە چنگ دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی ئیسلامی