کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سیمای په‌روه‌رده‌ و بارهێنان له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی

images 3

له‌ ماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهردهوام ههوڵی داوه‌ تا بهسهر ناوهرۆكی بواری پهروهرده و بارهێناندا زاڵ بێتڕژیم بۆ گهیشتن بهم ئامانجه‌ و ڕێگری له‌ شكستی دین له‌ بهرامبهر زانستدا، مهدرهسهكانی كردووهتهناوهندی فێربوونی ئایین و خورافه‌ و ناوهندی لهبهركردنی بابهتی بێ ناوهرۆكلهم شوێنانهدا له‌ جیات ئهوهیكه یارمهتی منداڵان و تازهلاوان بدرێت تا خۆیان و جیهانی دهورووبهریان وهك خۆی بناسن، خوێندكاران ناچار دهكهن تا مێشكیان به‌ بابهتی بێ ناوهرۆك و نهگونجاو لهگهڵ زانستی دونیای ئهمڕۆ پڕ بكهنله‌ مهدرهسه‌ و ناوهنده ئامووزشیهكانی ئێران له‌ جیات ئهوهیكه‌ دوایین دهستكهوتهكانی زانست و كۆمهڵێك مهعلووماتی ئینسانی ببێته‌ ئامانجی فێركردن و خوێندكاران له‌ دوایین پێشكهوتنی زانست و گۆڕانكاریی كۆمهڵایهتی و كلتووری ئاگادار كهنهوه، قهبارهیهكی قورس له‌ خورافاتی مهزههبی له‌ ڕێگهی كتێب و سهرچاوه‌ ئامووزشیهكانهوه‌ بهسهریان دا دهسهپێت.

خوێندكاران ههر له‌ یهكهمین ساڵهكانی خوێندن و مهدرهسهیانهوه، دهبێ فێری نوێژ و ڕۆژوو گرتن بن و لهگهڵ نهسیحهت و ئامۆژگاریهكانی پێغهمبهران و ئیمامان ئاشنا بنكچان دهبێ فێربن كه‌ به‌ ڕهگهزی دووههم بوون، به‌ بێ مافیی تۆخ و به‌ سووكایهتیهك كهكتێبی ئاسمانیبۆی به‌ دیاری هێناون، عادهت بكهندهبێ فێربن كه‌ چۆن له‌ ژێر عهبا و مهقنهعهدا قژیان داپۆشنزیرهكترین و بهتواناترین خوێندكارهكان دهبێ ببنه‌ حافزی قورئان.

كتێب و بابهته‌ ئهدهبیهكان به‌ بێ لهبهرچاوگرتنی داهێنان و زهوق و هونهری خوێندكار بوونهته‌ ئامرازێك بۆ بڵاوكردنهوهی خورافات و وشهی بێ مانا و ناوهرۆكی ئهم كتێبانه‌ به‌ كێشه‌ و پێداویستیهكانی لاوان هیچ بایهخێك ناداتخوێندكاران بۆ وهرگرتنی نۆمرهی قهبووڵی و تێپهڕكردنی قۆناخهكانی خوێندن، بابهتهكان به‌ بێ ئهوهیكه‌ هیچ چێژیهكی لێوهرگرن یان ههستی ئهدهبیان ببزوێنێ، تهنیا لهبهری دهكهنكتێبه‌ مێژووییهكان نه‌ تهنیا خوێندكاران لهگهڵ مێژووی ڕاستهقینهی بهرهوپێش چوونی كۆمهڵگا ئاشنا ناكهن بهڵكوو به‌ دهست تێوهردان له‌ مێژوو و ئاواژوو نیشاندانی ڕووداوه‌ مێژووییهكان و بایهخدانی یهك لایهنه‌ به‌ كهسایهتیه‌ مێژووییهكان، به‌ بێ لهبهرچاوگرتنی سهردهمی كۆمهڵایهتیهك كه‌ تێیدا سهریان ههڵداوه، خوێندكاران له‌ ههر چهشنه‌ ڕاست بینیهك دوور دهخهنهوه‌ و مهیل بۆ خوێندنهوه‌ و لێكۆڵینهوه‌ سهبارهت به‌ ڕووداوه‌ مێژووییهكان لهناو دهبهنفێربوونی زمانه خارجیهكان له‌ نهبوونی پێوهر و ڕهوشتی فێر كردنی ستاندارد و بههۆی نهبوونی ئیمكاناتی پێویست، بووهته‌ كارێكی دژوار و تاقهت پڕووكێن.

ههروهها، شێوازی وتنهوهی دهرسهكانیش بنهمایهكی زانستییان نییهو لهدهستكهوتهنوێیهكانی بابهتی پهروهردهو بارهێنان بهدوورن. بۆ نموونه، لێكۆڵینهوهی دهروون ناسان نیشانی داوه‌ كه‌ لاوان بۆ پهروهرده‌ كردنی هێزی عهقڵانیی خۆیان، پێویستیان به‌ شوێنی كاری جهمعی ههیه‌ تا لهوێدا بتوانن پێكهوه‌ لهسهر ئهزموونهكانی زانست قسه‌ و باسی هاوبهش بكهن و بهكۆمهڵ ههوڵی بۆ بدهنخوێندكاران وێڕای فێربوونی زانست و تێكنیك، پێویسته‌ ئازادانه‌ فكر و تێبینییهكانی خۆیان دهربڕن و به‌ ئهزموونی خۆیان، بهشێك له‌ پهیوهندی و فهرزیاتی زانستی كه‌ له‌ مێشكیان دایه، تاقی كهنهوهبهڵام له‌ مهدرهسهكانی ئێران بههۆی زۆربوونی ژمارهی خوێندكاران له‌ كلاسهكانی خوێندن، نهبوونی كاتی پێویست و كهمبوونی تاقیگه‌ و كارگه‌ یان نهبوونی ئیمكاناتی ستاندارد له‌ شوێنه‌ ئامووزشیهكان، موعهلیمان بوونهته‌ بنهمای ههموو ئامووزش و فێركاریهك له‌ ئێرانله‌ ڕاستیدا، ئهم شێوهكاره‌ مهجال و دهرفهتی لێكۆڵینهوهی جهمعی و تاوتۆێ كردنی بیروڕا و بهشداری له‌ بواره‌ جۆراوجۆرهكان له‌ خوێندكاران دهستێنێتهوه‌ و ناچاریان دهكات تواناكانیان تهنیا بۆ لهبهركردنی قسهوباسی موعهلیم بخهنه‌ گهڕ.

لهمهدرهسهكانی ئێران، لهلایهكهوهبههۆی قهبارهی زۆری كتێبهكان، كهمبوونی كات و قهرهباڵغی كلاسهكان و لهلایهكی دیكهوهبههۆی شارهزا نهبوونی ههمهلایهنهی موعهلیم بهسهر گشت باسهكان، خوێندكاران دهرفهت و مافی بهشداری و ڕادهربڕینیان نییه‌. ئهم شێوهیهلهدهرس وتنهوه،بهربهگهشهو داهێنانی خوێندكار دهگرێت و كلاسهكانی دهرس دهكاتهشوێنێكی تاقهت پڕووكێن. ئاشكرایه، له‌  چوارچێوهیهكدا كه‌ كۆنهپهرستی بهسهریدا زاڵه، كهش و ههوایهك كه‌ پڕه‌ لهبابهتی دابڕاو له خواست و ‌ ژیانی  ڕاستهقینهی خوێندكاران، كلاسی دهرس و مهدرهسه‌ هیچ خۆشیهكی بۆ خوێندكاران نامێنێت و دهبێته‌ شوێنێكی داخراو و جاڕزكهر. كاتێك كهكلاسهكانی دهرس بوونهشوێنێكی یهكچهشن و تاقهت پڕووكێن، كاردانهوهی سرووشتیی خوێندكاران، هێندێك جار، لهلایهن موعهلیمهوهلهگهڵ جوێن و تهنبێی جهستهیی بهرهوڕوو دهبێتهوهو ئهوهش زۆرترین زهرهبهلهكهسایهتیی منداڵان و تازهلاوان دهدات. كاتێك كهموعهلیمهكان لهحاسڵی دهرس وتنهوهی خۆیان لهسهر كلاس ڕازی نین و یان نیگهرانی ئهوهن كهشاگردهكانیان ئهوهیكهفێری بوون لهبیریان بچێتهوه، تهكلیفی قورسیان بۆ دادهنێن تا ماڵێ ئهنجامی بدهن. ئهم شێوازه،كهیهكجار باویشه‌‌‌‌، خوێندكار لهدهرس و مهدرهسهزهدهدهكات.

لهسیستمی فێركردنی ئێراندا، وهرزش و پهرهوهردهكردنی جهستهو ڕۆڵی سازێنهری لهسهر منداڵان و تازهلاوان، بایهخی جیدیی پێنادرێ. منداڵان و تازهلاوان بههۆی نهبوونی شوێنی گونجاو لهشار و گوندهكان و ههروهها بههۆی ژیان بهسهر بردن لهناو ئاپارتمان و ماڵی چكۆلهو قهرهباڵغ، شوێنێكیان بۆ وهرزش و كایهكردن نییه‌. دیارهفهزای تهنگی مهدرهسهكانیش، هیچ كات، وهها دهرفهتێك بۆ خوێندكاران ناخوڵقێنێت.

لهوهها باروودۆخێكدا، هاتنهمهیدانی هێزی مهزنی خوێندكاران، موعهلیمان و مامۆستایانی خهباتكار و پهیوهند دانی خهباتی ئهوان لهگهڵ خهباتی كرێكاران و باقی بهشهناڕازییهكانی كۆمهڵگا، دهتوانێ ههوڵی كۆماری ئیسلامی بۆ زاڵ بوون بهسهر فهزای فێر كردن، لهئاست كۆمهڵایهتیدا، پووچهڵ كاتهوه‌.