کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سیاسەتی ئابووری ڕژیم لە کوردستان دوژمنایەتی، چەوساندنەوە و تاڵان

سێهەمین ساڵی هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانیمان نایە پشت سەر. ڕۆحانیش وەک باقی سەرانی ڕژیم دوژمن لەگەڵ خەڵکی کوردستان، لە جەریانی سەفەری شانۆگەری هەكبژاردنی بۆ شاری سنە، لە حاڵێکدا کە، بازنەیەک لە نان بە نرخی رۆژ خۆرەکانی کورد لە وەرزشگای ئازادی سنە دەوره‌یان دابوو ، بە ئاماژه‌ به‌ گیروگرفتی ئابووری خەڵکی کوردستان و بێکاری بەرینی لاوان و به‌ پشت بەستن بە فریوکاری کلاسیک لە خه‌تابار كردنی دەوڵەتانی پێش خۆی، سەبارەت بە گەشە و ئابووری لە کوردستان، وتی:” خێرا دوای پێکهاتنی دەوڵەت گوروپێکی کاری تایبەت بۆ زیاد کردنی ئیعتیباراتی کوردستان پێکدێنم، کوردستان لە ساڵانی ڕابردودا ڕەنج و ئازارێکی زۆری دیوە و پێویستە دژواریەکانی بۆ قەرەبوو بکرێتەوە.”سێ ساڵ بەسەر ئەم بەڵێنەدا تێپەڕ ئەبێت. لە چاوگێڕانێک بەسەر کارنامەی دەوڵەتی حەسەن رۆحانیدا نەک هەر هیچ کام لەو وەعدانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە نەهاتونەتەدی بەڵکو، هەمان گوروپی کاری درۆینە بۆ قەرەبوی دواکەوتویی کوردستانیش قەت پێکنەهات و ” بەیانیەی ١٠ مادەیی” مافی نەتەوەکان، ئاین و مەزهەبەکان”، یش وەک وەعدەکانی باقی سەرانی ڕژیم بە خەڵکی کوردستان، چووە مێژوی پڕ لە درۆ و ڕیاکاری ئەم ڕژیمەوە.
له‌ ڕاستیدا، لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٣٧ ساڵ لە حاکمیەتی ئەم ڕژیمە و دەوڵەتەکانی دەورانی شەڕ و دوای شەڕ ناوچە کورد نشینەکانی ئێران بەپێی پێوانه‌كانی گەشە و هەڵدان بە بەراورد لەگەڵ باقی ئوستانەکانی وڵات لە پلەکانی ئاخردا بوون. هەڵبەت مەسەلەکە وەک بەراوردە دەنا ئەم ڕژیمە هیج گولێکی لەسەری خەڵکی باقی ناوچەکانی تری ئێرانیش نەداوە. کوردستان لە باری ڕێژەی بێکاریەوە لە پلەی دوهەمی وڵات دایە. دواکەوتوییە ئابووریەکەی لەگەڵ ئوستانەکانی وەک سیستان و بەلوچستان و کهکیلۆیە و بویر ئەحمەد بەراورد دەکرێت. لە باری ئاستی ئاموزش و سڵامەتەوە وەک یەکێک لە ئوستانە دواکەتوەکانی وڵات بەحیساب دێت. بینای مەدرەسە و ناوەندە ئاموزشیەکانی کۆن و مەترسیدارن. لەباری ئەمنیشەوە فەزای کوردستان لە دەوڵەتی ئیعتیدالگەرای رۆحانیدا زیاتر لە دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد میلیتاریزە و ئەمنیەتی کراوە.755
ئاخرین ئامارە ئابوریەکانی بڵاو کراونەتەوە نیشانه‌ی گەرانەوە بۆ دواوەی ئابوری كوردستان لە دەوڵەتی رۆحانیدان. ئەم دواکەوتوییە سیاسەتێکی ئاگاهانە و ئاوێتە بە ژەهری دوژمنایەتی ئەم ڕژیمە لەگەڵ خەڵکی کوردستانە. لە نوێ ترین ئامارە حکومەتیەکان کە چەندان جێی باوەڕیش نین و ڕاستیەکان ئەو جۆرەی کە هەیە نیشان نادەن، دەخوێنینەوە کە ٥٣ لەسەدی یەکەکانی بەرهەم هێنانی ئوستانی کوردستان بە زەرفیەتی ژێر ١٠ کەسیەوە کار دەکەن. ٤٣،٥ لەسەدیان لە نێوان ١٠ تا ٥٠ کەس، دوو لەسەد بە زەرفیەتی بەینی ٥٠ تا ١٠٠ کەس و ١،٥ لەسەدیش بە زەرفیەتی١٠٠ کەسەوە چالاکن.

بەپێی وتەی ” حسێن فیروزی” جێگری کاروباری ئابووری و تەوسعەیی لە ئوستانداریی ئوستانی کوردستان ژمارەیەکی نزیک بە ٨ هەزار کەسی لە بەشی سەنعەتدا خەریکی کار کردنن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە جەمعیەتی ئوستانی کوردستان و نەک سەرجەم ناوچە کورد نشینەکانی ئێران زیاترە لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس. ” محەممەد دەرەوەزمی” سەرۆکی سازمانی سەنعەت، معدەن و بازرگانی ئوستانی کوردستان مانگێک لەوە پێش ئاماژەی بە لەکیس چوونی ٦ هەزار هەلی کار لە یەکەکانی بەرهەمهێنان تەنیا لە ئوستانی کوردستان کرد.

گرفتی ناوچە کورد نشینەکان تەنیا بە ئوستانی کوردستان سنوردار نابێتەوە. محەممەد دێهقان جێگری کاروباری بازرگانی و تەوسعەی توجاڕەتی سازمانی سەنعەت، مەعدەن و بازرگانی ئازەربایجانی رۆژئاوا یەکێکی تر لە ئوستانە کورد نشینەکان، ڕایگەیاندکە ٢١٠ یەکەی بەرهەمهێنانی خاوەن کێشە لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا هەیە.

هێشتا نە دەوڵەت، و نە بەشی شێوە دەوڵەتی سەرمایەداری و نە سەرمایەدارانی كه‌رتی تایبەت ئامادەی سەرمایە گوزاری کردنی بنه‌ڕه‌تی لە ناوچە کورد نشینەکانی ئێراندا نین. زۆر ترین پرۆژەکان لە کوردستان خاوەنی ئامانجی نیزامی و لەژێر چاودێری سپای پاسداران و سازمانی بەسیجدا بە ناوی فریوکارانەی ” سڕینەوەی بێبەشی” لە ئارادان. کومیتەی ئیمداد و سازمانی بێهزیستی بە ئامانجی تاڵان کردنی ‌هێزی کاری هەرزانی خەڵکی ئازار چەشتوی بەشوێن کارەوە بە حەقدەستی کەمی خستۆتە پاوانی خۆیانه‌وه‌. ئەو کارگایانەی لە ماڵاندان و قه‌راره‌ سه‌مه‌ری خێرا به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن کالا بە ئیستاندارد و کەیفیەتی له‌ خواره‌وه‌ بە ئامانجی هاناردە کردن بۆ کوردستانی عێڕاق به‌رهه‌م دێنن. پەرەسەندنی بازاڕچە سنوریەکان و چەسپاندنی کار و پیشەی مەرگ ئافەرینی کۆڵبەری لەژێر چاودێری سپای پاسداران و قاجاقی مادەی هۆشبەر و باقی کالاکان لە تایبەتمەندیە ئابووریەکانی کوردستانن کە پێویستی بە ژیرخانی ئابووری و سەرمایە گوزاری بەردەوام نییە، هه‌ر بۆیه‌ نابێتە هۆی گەشە و هەڵدانی ئابووری، کار و پیشەی بەردەوام و بەرز بوونەوەی ئاستی ڕیفاهی خەڵکی بەشوێنەوە نابێت.

شەهرەکە پیشەسازیەکان تەنیا بەشێکی کەم لە ئابووری ناوچە کورد نشینەکان پێکدێنن. ئامارەکانی ئاماژه‌یان پێكرا نیشانه‌ی لاوازی و ناسەقامگیر بوونیانن و هێزی کارێکی بەرچاویشیان لە ئیختیاردا نییە. کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش بەهۆی نەبوونی پیشەسازی تەبدیلی نە تەنیا نەبۆتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کاری بەردەوام بەڵکو بە خاوی ئەفرۆشرێت و بە هۆی کەم بوونی ئاو و نەبونی مودیریەتێکی مەسئولانە بەرەو رووی مەترسی جیدی بۆتەوە.

ئاشکرایە کە هەموو ئەمانە بە واتای گرتنە پێشی سیاسەتێکی ئابووری دوژمنانە و تەبعیز ئامێزە سەبارەت بە خەڵکی ناوچە کوردنشیەکانی ئێران. ئەم سیاسەتە هەژاری زۆر، بێکاری بەرین و خەساری کۆمەڵایەتی، حاشیە نشینی و کۆچی بەرینی کاری بەشوێنەوە بووە. ڕەوتێکی کە تەنیا روخانی ئەم ڕژیمە بە خەباتی یەکگرتوانەی خەڵکی کوردستان لە هاوپشتی لەگەڵ خەباتی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی سەرتاسەری ئێران دەتوانێ کۆتایی پی بێنێ.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-