ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركییه له ئاست ناوچه‌كه و جیهان، به‌رده‌وام په‌ره‌ده‌ستێنێ. ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركییه، ماوه‌ی دوو مانگه، به‌هه‌موو توانای نیزامیی خۆیه‌وه، به بیانووی بوونی پێگه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری نێوان توركییه و عێراق، به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داگیركردووه و ڕۆژانه به ئۆپراسیۆنی نیزامیی زه‌مینی و ئاسمانی، خه‌ڵكی كوردستانی عێراق، بۆمباران و تۆپباران ده‌كات. به‌هۆی ده‌ستدرێژیی نیزامیی مڵهوڕانهی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كوژراون و برنیدار بوون و زیانێكی فراوانی به ماڵ و مه‌زرا و به‌رهه‌مه كشت و كاڵیهكانیان گه‌یاندووه.
ده‌وڵه‌تی عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا، له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه دژبه خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نیا له ڕوانگه‌ی ده‌ستدرێژی توركییه بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی عێراق، هه‌ڵوێستێكی ڕواڵه‌تیی گرتبوو. به‌ڵام پاش بۆمبارانی ناوچه‌ی “سیده‌كان” له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وانانی سه‌رسنووری عێراقیش كوژران و برینداربوون، به ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی توند دژبه توركییه، وێڕای بانگ كردنی باڵوێزی توركییه له عێراق و هۆشدار دان پێی، سه‌فه‌ری وه‌زیری به‌رگریی توركییهشی بۆ عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هه‌روه‌ها، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سكاڵای بۆ لای یه‌كیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بیش بردووه و خوازیاری هه‌ڵوێست گرتنی ئه‌م یه‌كیه‌تیه به ئامانجی وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی توركییه له عێراق بووه. ئه‌حمه‌د ئه‌بۆلغه‌یز، سكرتێریی گشتیی یه‌كیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌ب، وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستدرێژیه‌كانی توركییه بۆسه‌ر وڵاتانی عێراق، سووریه و لیبی، ته‌ئكیدی كرد كه ئه‌م ده‌ستدرێژیانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی توندی ئه‌م یه‌كیه‌تیه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر، ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی دیكه دژبه ده‌ستدرێژیی توركییه بۆسه‌ر عێراق و كوشتنی خه‌ڵك، له ئارادایه. له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك هه‌ڵوێستی سازشكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دژبه ده‌ستدرێژیی چه‌ندین ساڵه‌ی توركییه بۆسه‌ر عێراقیان مه‌حكووم كردووه و خوازیاری خۆڕاگریی نیزامیی عێراقن له به‌رامبه‌ر توركییهدا. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك خوازیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ توركییه و بایكۆت كردنی كڕینی كاڵاكانی ئه‌م وڵاته‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌كرده‌وه ده‌ربێت، ده‌توانێ موعامه‌له‌ی توركییه له‌گه‌ڵ عێراق كه ساڵانه ده‌گاته پتر له ١٦ ملیارد دۆلار، تا ئاستێكی زۆر بێنێته خوارێ و زه‌ربه‌یه‌كی قورس له ئابووریی ئه‌م وڵاته بدات.
له‌و نێوه‌دا هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر داگیركاری و ده‌ستدرێژیی ڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی و كوشتار و وێڕانی و ئه‌و زیانانه‌ی كه به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ، جێگای تێرامانه. له‌م په‌یوه‌نده‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بێ هه‌ڵوێستی له ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی ئووت دا بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ته‌نیا هه‌واڵی بۆمبارانی ناوچه‌ی “سیده‌كان” پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه: “پێویسته په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركییه شه‌ڕ و كێشمه‌كێشی خۆیان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان“. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی توركییه به‌شێكی زۆری له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی، به بێ بایه‌خدان به ڕه‌زایه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، داگیر كردووه و له به‌رامبه‌ریشیدا هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌ڵام سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزانه و زێده‌خوازانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا به داگیركردنی نیزامیی ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق و سووریه، سنووردار نه‌بووه. ده‌وڵه‌تی توركییه، به ناردنی هێز به‌ئامانجی به‌هێزكردنی به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی ناوخۆیی لیبی و ده‌خاڵه‌ت كردن به ئامانجی كه‌ڵك وه‌رگرتن له سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كانی ئه‌م وڵاته و ناردنی كه‌شتیی “پشكێنه‌ری نه‌وت” به پشتیوانیی ناوه جه‌نگیه‌كان بۆ ئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه، له لایه‌كی دیكه‌وه، بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و هێندێك له زلهێزه جیهانیه‌كانی سه‌رمایه‌داری. وه‌زیری به‌رگریی توركییه به ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی “شۆوێنیستیی “ده‌ریاكانی ئێمه مه‌وته‌نی ئاویی ئێمه‌ن و دیفاعیان لێده‌كه‌ین“، بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر سیاسه‌تی زێده‌خوازیی توركییه پێداگری كرد.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركییه نه ته‌نیا ناتوانێ به درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی قووڵی ئابووریی ناوخۆی، باج وه‌رگرێ، به‌ڵكوو هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه‌یدا، خه‌ڵكی توركییه له‌گه‌ڵ كێشه و نه‌هامه‌تیی زیاتر به‌ره‌وڕوو ده‌كات. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه وێڕای هه‌ڕه‌شه له توركییه بۆ داسه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری له لایه‌ن یه‌كیه‌یتی ئۆرووپا، داوای له‌م وڵاته كردووه كه به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له جه‌زیره‌كانی یونان و قێبرێس كۆتایی بێنێت. بۆ نموونه ڕایگه‌یاندووه كه حزووری نیزامیی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه به‌هێز ده‌كات و باروودۆخهكه له نزیكه‌وه ده‌خاته ژێر چاوه‌دێری و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان واته به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌ی جیهانی ده‌پارێزێ. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ڕانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی ئۆوت، وێڕای ئه‌نجامدانی مانۆڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یونان له ئاوه‌كانی لێواری مه‌دیته‌رانه، ڕایگه‌یاند كه به ئامانجی به‌هێزكردنی بنچینه‌ی دیفاعیی ناوچه‌كه، دوو فڕۆكه و كه‌شتیی جه‌نگیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه ده‌نێرێ.
ئه‌م هه‌وڵانه نیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری به‌خاتری موعامه‌له له‌گه‌ڵ توركییه له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆسه‌ر كوردستان چاو و گوێی خۆیان ده‌به‌ستن و میدیاكانیشیان بێده‌نگی ده‌گرنه به‌ر، له به‌رامبه‌ر نه‌وت و گازی باقی وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بێده‌نگ نابن و ڕێگه ناده‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه، نه‌زمی سه‌رمایه تێكبده‌ن. كه‌وابوو ئه‌ردۆغان له‌وه‌شدا تووشی هه‌ڵه بووه و ناچاری ده‌كه‌ن، ئاواتی ڕزگاربوون له قه‌یرانی ناوخۆ به هه‌زینه‌ی خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه، له‌سه‌ر به‌رێته ده‌ر. به‌ڵام دژایه‌تیی فه‌ڕانسه‌ش له‌گه‌ڵ زێده‌خوازیی و سه‌ره‌ڕۆیی توركییه له وڵاتانی ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه، نه قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی قێبرێس و یونان و وڵاتانی دیكه تێدایه و نه خه‌ڵكی توركییه له باروودۆخی ناله‌باریی بژێویی ڕزگار ده‌كات. ته‌نیا ڕێگای ڕزگاریی خه‌ڵكی توركییه كه له سوننه‌تیی به‌هێزیی خه‌باتی كرێكاری و ئاراسته‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی به‌هره‌مه‌ندن، له‌وه‌دایه كه به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و غه‌یره ئیسلامیی سه‌رمایه له‌م وڵاته بڕووخێنن و به دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی، به بێكاری و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆتایی بێنن.