کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سکاڵای سێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی تووماج ساڵحی

سکاڵای سێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، سێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، جەختیان لەوە کردەوە کە هۆکاری به‌ندكرانی “تووماج ساڵحی” هونەر و ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرامبەر بە دەسەڵاتی ئێرانە، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ دژبه‌ پابەندنەبوونی كۆماری ئیسلامی بە یاسا نێونەتەوەییەکان، سکاڵایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد.

ئەو ڕێکخراوانە، هەڵسووکەوتی ڕژیم لەگەڵ تووماج ساڵحییان بە نموونەی ئازار و ئەزیەتی قەزایی وەسف کرد و ڕایانگەیاند کە تۆمەتەکانی ناوبراو پەیوەندییان بە گۆرانییەکانی تووماج و داواکارییەکانی بۆ ئازادی خەڵکی ئێرانه‌وه‌ هەیە. ئەم سێ ڕێکخراوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و به‌ندكراوه‌، نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر بە تووماج و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ دوای زیندان پێویستی بە چاودێریی پزیشکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت سوود لە هونەرەکەی وەربگرێت.