کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سڕینه‌وه‌ی چوار سیفر له‌ پووڵی ئێران، داڕمانی ئابووریی ڕژیم

867267750097442

867267750097442

حهفتهی ڕابردوو مهجلیسی شۆرای ئیسلامی گهڵاڵهی گۆڕینی پووڵی ئێرانی لهڕیاڵهوهبۆ تمهن لهڕێگهی سڕینهوهی چوار سیفر یان هێنانهخوارهوهی ١٠ ههزار یهكه، پاش چهندین ساڵ، بهزۆرینهدهنگهوهپهسند كرد. ئهگهر ئهم گهڵاڵهیهلهلایهن شۆرای نیگههبانیشهوهپهسند بكرێ، پووڵی ئێران دهبێتهتمهن. بهڵام تمهنی تازهبهرابهرهلهگهڵ ١٠ ههزار ڕیاڵ یان ههزار تمهنی ئهمڕۆیی. ئهم گهڵاڵهیهپێویستهلهماوهی سێ ساڵدا بهتهواوی بهكردهوهدهربێت بهڵامنێعمهتیسهرۆكی گشتیی بانكی ناوهندیی ڕژیم ڕایگهیاندووهكهئهم ڕهوتهپێنج ساڵ دهخایهنێ. سڕینهوهی چوار سیفر لهپووڵی ئێران، كاریگهریهك لهسهر بهرزبوونهوهی توانای كڕینی ئهم پووڵهدانانێت، لهبهر ئهوهیكهتوانای كڕینی پووڵ لهناوخۆی ئێران بهڕادهی گهشهی نهخدینهو بهگشتی، بهگهشهی ئابووریهوهگرێی خواردووه‌. بهپێی ئاماری ناوهندهماڵییهكان، لهماوهی چوار ساڵی ڕابردوودا ڕێژهی نهخدینهلهئێران ٩ ههزار و ٢٠٠ بهرابهر بووهو ئهوهش لهحاڵێكدایهكهڕێژهی بهرههمهێنانی كاڵای خزمهتگوزاری تهنیا پێنج بهرابهر ڕۆیشتووهتهسهرێ. سهبارهت بهحهقدهستهكانیش، سڕینهوهی چوار سیفر لهیهكهی پووڵی ئێران كاریگهریهك لهسهر توانای كڕینی حهقدهست وهرگران دانانێت و تهنانهت دهبێتههۆی هێنانهخوارهوهی توانای كڕینیشیان. بۆ نموونهئهگهر لانیكهمی حهقدهستی كرێكارێك كهلهئێستادا یهك ملیۆن و ٨٠٠ ههزار تمهنه، لهشێوازی نوێدا دهبێتهههزار و ٨٠٠ تمهن. توانای كڕینی تمهنی نوێش بهنرخی دۆلاڕ و باقیی دراوهكانی دیكهوهگرێ دراوهكهزیاتر دیاریكهری نرخی كاڵاكانن. بهڵام لهڕوانگهی قهبارهی بهرچاوی پووڵی دراو، پهیوهندیهماڵییهكانی بازار سادهتر دهكاتهوهو لهسهر كاتی بژاردن و گواستنهوهو ههزینهكانی پشكنینی ماڵی، ئهویش ئهگهر ههبێت، كاریگهریی خۆی دادهنێ.

ئهم گۆڕانهو چونهسهرهوهی لهڕادهبهدهری قهبارهی پووڵێك كهلههاتووچۆ دایه، لهڕوانگهی كارناسانی ئابوورییهوهبهرههمی قووڵ بوونهوهی قهیران و چوونهسهرهوهی تهوهرۆمی هاوسارپساو و نیشانهی باروودۆخی نالهباری نیزامی ماڵیی كۆماری ئیسلامییه‌. لهڕوانگهی ئهوانهوه، لهئێستادا كهڕژیم كۆمهڵگای لهگهڵ ڕكوود بهرهوڕوو كردووهتهوه، سڕینهوهی چوار سیفر، بهپێچهوانهی سهرۆكی بانكی ناوهندی، دهبێتههۆی چوونهسهرهوهی زیاتری ڕێژهی تهوهرۆم. بهڵام حهسهن ڕووحانی ڕۆژی چوارشهممه١٧ی گوڵان لهپێگهی سهرۆك كۆماری ڕژیمی ئیسلامیهوهبۆ داپۆشینی هۆكارهكانی ئهم ههوڵهداماوانهیهی ڕژیم، بهپێكهنینێكی تێكهڵ لهگهڵ سووكایهتیهوهچهندین هۆكاری گاڵتهجاڕیانهی باس كرد و وتی: ” سڕینهوهی چوار سیفر لهپووڵی ئێران هیچ شتێك نییهبێجگهلهئهوهیكهبۆ نموونهلهجیات ئهوهیكهمهسهلهن بڵێین ١ یۆرۆ دهبێته١٧٠ ههزار ڕیاڵ، دهڵێین دهبێته١٧ تمهن. ئهوهههم وتنی ئاسانهو ههم جوانتره و لێكدانهوهكهشی ڕاحهتترهو موبارهكتریشه‌‌”. ئهم سهرۆك كۆمارهساختهچیهباش دهزانێ كهبهم ههڵیت و پڵیتانهی ناتوانێ هۆكاری داڕمانی گهڵاڵهئابوورییهكانی ڕژیمهكهی شیبكاتهوهو ههربۆیهبهمجۆرهخۆی لێدهدزێتهوه‌.

لهماوهی تهمهنی كۆماری ئیسلامی دا، بهردهوام ڕێژهی تهوهڕۆم دوو ڕهقهمی بووه‌. ئیدیعای ڕووحانی واتههاتنهخوارهوهی ڕێژهی تهوهرۆم بۆ یهك ڕهقهمی، لهدهورهیهكی سهرۆكایهتیهكهی دا، تهنیا درۆیهكی دیكهیهتی و هیچیتر. بێ گومان لهدهسهڵاتههاوشێوهكانیشدا، لهگهڵ قووڵ بوونهوهی قهیرانی ئابووری كهیهكێك لهنیشانهكانی چوونهسهرهوهی ڕێژهی تهوهڕۆم و گهشهی نهخدینهیهلهكۆمهڵگادا، پڕۆسهی هاتنهخوارهوهی ئهرزشی پووڵ بهردهوام درێژهی بووه‌. ئهگهر تهوهرۆم ههروا دوو ڕهقهمی و لهسهرووی ٤٠ لهسهدهوهبێت، هیچ بهدوور نییهكهتا كۆتایی بهكردهوهدهرهاتنی ههر ئهم گهڵاڵهیهی سڕینهوهی چوار سیفره، تمهنی تازهش پێویستی بهسڕینهوهی سیفری دیكهبێت. ههر وهك چۆن ئهرزشی یهك تمهن لهدهیهی پهنجای ههتاویهوهههتا ئێستا پتر لهسێ ههزار بهرابهر هاتووهتهخوارێ، دهركهوتهی نرخی كاڵاكانیش نزیك بهسێ ههزار بهرابهر چوونهتهسهرێ. بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی ئاڵمان، توندبوونهوهی تهوهرۆم و چوونهسهرهوهی گوشارهئابووریهكانی سهر كۆماری ئیسلامی بههۆی گهمارۆكانی ئهمریكا  و هاتنهخوارهوهی داهاتی دراوی ههناردهی نهوتی خاو لههۆكارهسهرهكیهكانی ئهم ههوڵهی ڕژیمی ئیسلامیهبۆ سڕینهوهی چوار سیفر لهپووڵی كۆماری ئیسلامی و بهداخهوهپێش بینیش كراوهكهلهم دهورهیهدا گوشاری ئابووری لهسهر خهڵكی ئێران زیاتر دهبێت.

لهلایهكی دیكهوهڕووحانی و باقیی بهرپرسانی ڕژیمی ئیسلامی كههیچ ڕێگاچارهیهكیان بۆ ئهم قهیرانهنییه، لهڕوانگهیهكی ناسیۆنالیستیهوه، باس لهسڕینهوهی چوار سیفر لهپووڵینهتهوهییدهكهن. گۆیا دابهزینی ئهرزشی پووڵهنهتهوهییهكهیان لهوهها پانتاییهكدا، مایهی ئابڕووچوون و سووكایهتیهبۆ كۆماری ئیسلامی و ههربۆیهدهبێ سیفرهكانی بسڕنهوه‌. سهرۆكی گشتیی بانكی ناوهندیی ڕژیم لهمبارهیهوهڕایگهیاند كه‌ : ” ئهم بانكهبیر لهپاراستنی ئابڕووی پووڵی نهتهوهیی ئێران دهكاتهوه‌”. ئاشكرایه، پووڵێك كهله ئێستادا ئهرزشی ١٥٧ ههزار بهرابهر لهدۆڵار كهمترهو بهردهوام گۆڕانی بهسهر دادێت، بههیچ شێوهیهك دیفاعی لێناكرێت و لهلایهن خهڵكی ئێرانهوهجێگای متمانهنییه‌.

بهڵام لهڕاستیدا، یهكێك لههۆكارهسهرهكیهكانی ئهم فهلاكهتهئابووریهو دابهزینی ڕۆژانهی پووڵ چ لهئێران و چ لهباقیی وڵاتهكانی هاوشێوه، لهوانهتوركییه، میسر، پاكستان و هیتر، لهدهرهجهی ئهوهڵدا، بهكردهوهدهرهاتنی سیاسهتی ئابووریی نێئۆلیبڕالیی ناوهندهماڵییهجیهانیهكانی سهرمایهداریهكهلهئێران لهدهورانی سهرۆكایهتیی هاشمی ڕهفسهنجانیهوهبناغهكهی داڕێژراوه‌. ههڵبهت پێكهاتهی سیاسی و ئابووریی ههر یهك لهم دهوڵهتانهو فاكتهكانی دیكهلهوانهگهندهڵیی ماڵی لهناو ناوهندهكانی دهسهڵات، بهكردهوهدهرهاتنی پڕۆژهی زێدهخوازانهی نیزامی و ئهمنیهتی، گهمارو و چهندین تهوهری دیكه، لهزۆمرهی باقیی هۆكارهكاریگهرهكانی هاتنهخوارهوهی ئهرزشی پووڵن لهوڵاتێكدا. كهوابوو نهتهنیا ههوڵی سڕینهوهی چوار سیفر، بهڵكوو وهها ههوڵ و رێفۆرم گهلێك ناتوانێ ئابووریی قهیران لێدراو و ڕوو لهداڕمانی كۆماری ئیسلامی ڕزگار كات.

باروودۆخی ئابووریی ئێران نهكبهو بهناو ڕێفۆرمانهبهڵكوو پێویستی بهژێر و ژوور كردنی گشت سیستمیسیاسی و ئابووری و كۆمهڵایهتی و كلتووریی كۆمهڵگایه، واتهڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی و دامهزراندنی ئابووریی سۆسیالیستی و دهسهڵاتداریهتیی شۆرایی.