کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سڕینه‌وه‌ی سه‌دان ئێكاونتی ساخته‌ی ڕژیم له‌ لایه‌ن فه‌یسبووك

photo 2020 05 06 19 48 53

photo 2020 05 06 19 48 53

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە سەدان ئێکاونتی ساختەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی سڕیوەتەوە.

“ناتانیل گلیچێر”، بەڕێوەبەری بەشی ئەمنییەتی سایبێریی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، تۆڕی ڕادیۆیی و تێلێڤیزیۆنیی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەو ئێکاونتانەی کە پێشتر زانیاریی هەڵەیان بڵاو کردووەتەوە، سڕدراونه‌وه‌.

فەیسبووک هۆکاری سڕینەوەی ئەو ئێکاوتانەی بۆ بڵاوکردنەوەی “زانیاریی هه‌ڵه‌ و ناڕاست” گەڕاندووەتەوە. هەروەها فەیسبووک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، بەنیسبەت ئێکاونتە گومانلێکراو و باوەڕپێنەکراوەکان کە بە شێوەی سیستماتیک دەنگدانی هەر یەک لە وڵاتانی ئامریکا و بریتانیایان کردووەتە ئامانج، سڕیوەتەوە. به‌ وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌یسبووك، ئەو ئێکاونتانەی کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە بەڕێوە دەچن، بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و ساختە، بە نیازی ساز کردنی دووبەرەکی و ناکۆکینانەوە بوون لە سیستمی هەڵبژاردنی ئامریکا و بریتانیادا.