حه‌سه‌ن ڕووحانی، به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٥ی نوامبر له دانیشتنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی داهاتووی ئه‌مریكادا هه‌بێت، چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئاسان ده‌بێته‌وه. ڕووحانی وتی: “هیوادارین ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا له یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانیدا، سیاسه‌ته‌كانی ترامپ ڕاشكاوانه مه‌حكووم بكات و سیاسه‌ته نادرووسته‌كانی ده‌وڵه‌تی پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. سیاسه‌تی ئێمه ڕوونه. هه‌ر وه‌ك چۆن به‌رده‌وام ته‌ئكیدمان كردووه، به‌ڵێنی له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنی دا، چالاكی له به‌رامبه‌ر چالاكی دا، هێنانه‌خواره‌وه‌ی گرژی له به‌رامبه‌ر هێنانه خواره‌وه‌ی گرژی دا“. ڕووحانی له حاڵێك دا به نیسبه‌ت هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی بایدێن هومێدواریی ده‌رده‌بڕێ كه یه‌ك ڕۆژ پێشتر، عه‌لی خامنه‌یی له چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی سێ ده‌زگاكه و ئه‌ندامانی شۆرای باڵای هاوئاهه‌نگیی ئابووری، سه‌باره‌ت به “كرانه‌وه له ده‌ره‌وه”، ناهومێدیی خۆی ده‌ربڕی و ده‌ستی دایه سه‌رزه‌نشت كردنی كه‌سانێك كه “چاویان له ده‌ره‌وه بڕیوه”.
به‌ڵام به‌ده‌ر له‌و هه‌ڵوێسته ڕه‌سمییانه و ده‌ربڕینی هیوا و بێ هیوایی، له ڕاستیدا، ئه‌وه كادری ڕێبه‌ریی سپای پاسدارانه كه به‌ستێن و سێناریۆكانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له قۆناغی پاش ترامپ دا ده‌چنێ. سپای پاسداران له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی جۆو بایدێن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك به‌شێك له‌و سێناریۆیه، هه‌وڵی داوه تا هه‌ڵوێستێكی هێرشبه‌رانه‌تر بگرێته به‌ر و پێشتر له ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی “جه‌وان“، ئۆرگانی ژێر فه‌رمانی خۆی، مه‌رجه‌كانی وتووێژ كردنی ڕاگه‌یاندووه. به پێی ئه‌م مه‌رجانه، مه‌ودای زه‌مانیی سنوورداركردنی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی توانای پیتاندنی ڕژیم كه تا ساڵی ٢٠٢٣ دیاری كراوه، نابێ دووباره بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه له ئابووری ئێران كه‌وتووه، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گرێ دانی ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ی مووشه‌كه‌كانی باڵێستیك و سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی ڕژیم به وتووێژه‌كانی پیوه‌ندیدار به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌رجام، له زومره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیكه‌ن كه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه. سپای پاسداران سه‌ره‌ڕای دیاری كردنی ئه‌م مه‌رجانه، وه‌ك هه‌نگاوی نیهایی پێشێلكردنی به‌ڵێنییه هه‌سته‌ییه‌كان، قۆناغی نوێی پیتاندنی له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێگزافلۆرایدی ئۆران‌یۆم ده‌ستپێكرد. باڵوێز و نوێنه‌ری دایمی كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له وییه‌ن، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند: “له نه‌ته‌نز سه‌ره‌ڕای سانتریفیوژه‌كانی نه‌سلی یه‌ك، زنجیره‌یه‌كی ١٧٤ دانه‌یی له سانتریفیۆژه نوێیه‌كانی “ئای ئار ئێم ٢“ش، كاری پیتاندن ده‌ست پێده‌كه‌ن“. ئه‌م كرده‌وه‌یه كه له ژێر چاوه‌دێریی سپای پاسداران‌دا ئه‌نجام درا، ناڕه‌زایه‌تیی توندی ده‌وڵه‌ته‌كانی بریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمانی لێكهوتهوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م كرده‌وه‌یه، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی له عێراق، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا مووشه‌ك هاویشتنهكانیان به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه.
له‌م باروودۆخه‌دا، سپای پاسداران به هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی پێبه‌ندبوونی به به‌ڵێنییه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی به‌رجام و به ده‌ستپێكردنی قوناغێكی نوێ له پیتاندنی ئۆران‌یۆم، به ئامانجی نزیك بوونه‌وه‌ی له توانای هه‌سته‌یی به‌رله به‌رجام، به‌نیازه توانای مانۆڕی خۆی بۆ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، تاقی بكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌وڵانه له‌وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئیسرائیل و عه‌ره‌بستانی سعوودیی بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر ئه‌مریكا له پێناو كۆنتڕۆڵ كردنی خێرای به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام كادری ڕێبه‌ریی سپای پاسداران، به‌و هه‌وڵانه‌ی، به‌ته‌مایه له وتووێژه‌كانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆ سات و سه‌ودا كردن، بكه‌وێته پێگه‌یه‌كی گونجاوتره‌وه. ئاشكرایه كه ڕژیمی ئیسلامی كه هاوسارهكهی به‌ده‌ست سپای پاسدارانه‌وه‌یه، له‌ژێر گوشاری ئه‌و قه‌یرانه قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه، له‌وه زیاتر ناتوانێ، درێژه به حاڵه‌تی نه شه‌ڕ، نه “ئاشتی“ و نه وتووێژ بدات. سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه له به‌رجامی ترامپ و “داسه‌پاندنی زیاترین گوشار“، به سیاسه‌تێكی شكست خواردوو ده‌زانێ، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ساده بۆ به‌رجامیش له ئه‌وله‌وییه‌تی كار و به‌رنامه‌ی داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكادا نییه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه یه‌كجار له سه‌ره‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی بایدێن، به‌له‌به‌رچاوگرتنی گوڕانكارییه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كات و هه‌روه‌ها هاتنه‌خواره‌وه‌ی ٥ قۆناغیی پێبه‌ندبوونی ڕژیم به به‌ڵێنیه‌كانی به‌رجام، نه‌خشه ڕێگایه‌كی نوێ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بگرێته به‌ر. له‌وانه‌یه ئه‌مجاره‌یان ده‌وڵه‌تی بایدێن له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سێ ده‌سه‌ڵاتی ئۆرووپایی ئه‌ندامی به‌رجام، ته‌وه‌ری وێووێژ و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر سنووردار كردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و ده‌خاڵه‌تگه‌ریی نیزامی كۆماری ئیسلامی له ناوه‌نده قه‌یراناوییه‌كانی ناوچه‌كه، وه‌ك گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تهكمیلیی به‌رجام، بێنێته گۆڕێ.
هه‌روه‌ك به‌رده‌وام وتوومانه، ئامانجی ستراتێژیكی سپای پاسداران له درێژه‌ی كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، زه‌مانه‌ت كردنی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه. ڕژیم به‌نیازه ئه‌و زه‌مانه‌ته له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هێزه ئۆرووپاییه‌كان وه‌ربگرێ، كه ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ ڕووخاندنی ڕژیم نییه. ئامانجی ستراتێژیكی ئه‌مریكاش نه‌ك ڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامی، به‌ڵكوو گۆڕینی ڕه‌فتاریه‌تی. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نایهه‌وێ داهاتووی ئێران، كه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش تێیدا یه‌كجار له‌سه‌رێیه، بسپێرێته داهاتوویه‌كی نادیار. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌نیازه كۆماری ئیسلامی به‌جۆرێك ڕام بكات كه هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه نه‌مێنێ. كه‌وابوو هه‌ر دوو به‌ری ئه‌و كێشمه‌كێشه، له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، هاوده‌نگن. ئه‌وه‌یكه ناكۆكیی له‌سه‌ره، بههاییهكه كه ده‌بێ كۆماری ئیسلامی بۆ وه‌رگرتنی زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بیدات. به‌هاكه‌شی قه‌راره له جه‌رگه‌ی درێژه‌ی ئه‌م كێشمه‌كێش و گرژییانه دا، دیاری بكرێت.
بێگومان، هه‌ر وه‌ك چۆن، درێژه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، باروودۆخی كار و ژیانی كرێكاران و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران دژوارتر كردووه، كه‌ش و هه‌وای ئاڵۆز و هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگیش، له خزمه‌ت زیاتر ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای كۆمه‌ڵگا و توند كردنه‌وه‌ی سه‌ركوت دایه. له وه‌ها باروودۆخێك دا نابێ ڕێگه بدرێت كه هیچ به‌شێك له كۆمه‌ڵگا بكه‌وێته‌وه داوی ته‌بلیغاتی كۆنه‌په‌رستانه و ناسیۆنالیستیی دیفاع له وڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه. نابێ ڕێگه بدرێت كه هیچ به‌شێك له خه‌ڵك له ڕووی دژایه‌تیی زۆر له‌گه‌ڵ كۆماری ئسیلامی، به ده‌خاڵه‌تی ئیمپریالیستیی ئه‌مریكا و ئۆپۆزیسیۆنی لایه‌نگریان، هومێدوار بن. چینی كرێكار و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران پێویسته بزانن كه بۆ كۆتایی هێنان به دواهاتی ماڵوێرانكه‌ری ئه‌م كێشمه‌كێشه، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له په‌ره‌پێدانی خه‌بات و ئاماده كردنی پێداویستییه‌كانی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی و له‌قاودانی ماهییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌ته ئیمپریالیستیهكانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌و به‌شه له هێزی ئۆپۆزیسیۆن، كه چاوی هێوایان له ئه‌مریكا بڕیوه، نییه.