لە هەواڵی رۆژی شەممە سێی مانگی گەلاوێژدا فەرماندەی یەگانی پاراستنی لەوەڕگە و دارستانەکان باسی لە روودانی ئاگر کەوتنەوە لە پێنج هەزار و ٨٠٠ هێکتار لە زەویەکانی ئێران لە ساڵی ٩٥ لەوانە ئاگر کەتنەوە لە ٨٠٠ هێکتار لە زەوی دارستانی و دوو هەزار و ٩٠٠ هێکتار لە لەوڕگەکان کرد.ئەم کاربەدەستەی ڕژیم وتی، لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ٧٤٠ حاڵەت ئاگەر کەوتنەوە لە پێنج هەزار و ٨٠٠ هێکتا لە زەویەکانی ئێران‌دا روویداوە. ناو براو لەوەبەر وتبوی کە ساڵی ڕابردو ١٨ هەزار هێکتار زەوی لە ئێران کەوتۆتەبەر مەترسی ئاگار تێبەربون. بەم حاڵەشەوە سەرۆکی سازمانی دارستانەکان، ئاماری جیاوازی داوە و وتبوی کە پارەکە زیاتر لە ٤٤ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێران ئاگری تێبەربوە کە ئەم ڕێژەیە لە ١٢ ساڵی ڕابردودا بێ وێنە بووە. لە مانگەکانی ڕابردوشدا ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکانی ئێران ئاگریان گرتوە. لەوانە ئاگر کەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ” پاسارگاد” ی ئوستانی فارس و پارکی میللی کەرخە لە ئوستانی خوزستان کە بوو بە هۆی لەنێوچونی هەزاران هێکتار لە پۆشەری گیایی ناوچەکە، داری بە تەمەن و خەڵفەکان. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم ئاگر کەوتنەوانە تەقەی بێ ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەتایبەت لە ناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای ئێرانە. بەڵام زیانه‌كانی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتەکانی بۆ ژینگەی ئەم وڵاتە تەنیا بە ئاگر تێبەردانی بە ئانقەستی دارستانەکان لە لایەن پایەگا و ناوەندی کۆبونەوەی ئەو هێزە چەکدارانەی کە لە سێبەری خۆشیان ئەترسن، نییە. لەم وڵاتەدا دەریاچەکان بەرەو وشک بوون ئەچن، زۆنگاوەکان وشک ئەبن، بیابانەکان بەرینتر ئەبنەوە، سوتەمەنی نا ئیستانداردی بەملیۆن ماشێن، فەزای شارەکانی پیس کردوە و گەلێک حاڵەتی تر لە وێران بوونی ژینگە ڕاستەوخۆ لە سیاسەتەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە سەرچاوەیان گرتوە.
بەڵام سپای پاسداران تەنیا لە ڕێگای بەڕێوەبردنی مانۆڕە نیزامیەکانیەوە نییە کە بۆتە دوژمنی ژمارە یەکی دارستانەکانی رۆژئاوای ئێران، بەڵکو ئەم هێزە لە ڕێگای سەرمایەگوزاری کەڵانیشەوە ئیمکانی دەست کەوتوە کە بە وێران کردنی ژینگە سود و قازانجی زۆر کەڵەکە بکات و لەم ڕێگایەوە هەرچی زیاتر ژینگەی ئینسانەکان نابود بکات. شاردنه‌وه‌ی مادده زیانباره‌كانی پاشماوه‌ی كارخانه‌كان لەناو ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، دروست کردنی پادگان و ناوەندی نیزامی، دروست کردنی کۆمەڵگەی ئیداری و نیشتەجێ بوون بۆ ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی سپای پاسداران، داگیر کردنی زەوی له سەرچاوەی سروشتییه‌كانی پارێزراو و فرۆشتنیان، بڕینی داری جه‌نگه‌ڵه‌كان و رێگا خۆشكردن بۆ قاچاخی دار، لە زومڕەی ئەم حاڵەتانەن.
داستانی پڕ ئێشوئازای چارەنوسی دەریاچەی ورمێ هەموان ئەیزانن. لە کاتی شەڕی ئێران و عێڕاقدا کاتێک سپای پاسداران پێویستی به‌وه بوو كه بە مه‌به‌ستی سه‌ربازی شاری ورمێ به ته‌ورێزه ببستێته‌وه، ئه‌م رێگایه‌ی به‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌ی ورمێیه‌دا بینا كرد. به‌مجۆره هاوسەنگی ژینگەیی لەم دەریاچەیەدا لەنێوچو وە ئەمە سەرەتای ره‌وتی وشک بوونی ئەم دەریاچەیە ده‌ستی پێكرد. وشک بوونی تالاوی هامون لە سیستا و بەلوچستان بۆتە قەیرانێکی جیدی ژینگەیی لەم ئوستانەدا. تاڵاوی گاوخونی و دەریاچەی بەختەگان لە ئوستانی فارس لە حاڵەتی وشک بووندان. سه‌دی گه‌توه‌ند له ئۆستانی خوزستان كه گه‌وره‌ترین سه‌دی خاكی ئێرانه، له شوێنێك بیناكراوه كه كوێستانێكی به‌رینی خوێ ئاوه‌ڕۆكه‌ی دێته‌وه سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ئه‌و سه‌ده. به‌مجۆره ده‌ریایه‌ك له ئاوی ئاوێته به نه‌مه‌ك درووست بووه كه رووباری كارونی كردووه به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر كشت و كاڵ و ژینگه له مه‌سیری ئه‌م روباره‌دا. سپای پاسداران یه‌كێك له گه‌وره‌ترین په‌یمانكارانی بیناكردنی ئه‌و سه‌ده بوو كه ئێستا هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ساته وه‌ئه‌ستۆ ناگرێت. سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی شارەکان بە هۆی نزیک بوونیان لە ئاوەرۆ و زێرابەکان، پیس بوون. کەم بوونەوەی ئاوی روباری کارون لە ئاکامی کرداری گەندەڵکارانە و نا بەرپرسانەی ڕژیم بۆتە هۆی وشک بوونی تاڵاوی هورالعەزیم کە بە هۆیەوە پلەی گەرمای ناوچەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە. پیس بوونی هەوای شارە گەورەکان و لە سەرویانەوە شاری تاران لە ئاکامی بڵاو بوونەوەی گازە ژەهراویەکانی مەوجود لە هەوای ئەم شارانەدا ساڵانە هەزاران کەس مەحکوم بە مەرگی بە شێنەیی دەکات. قازانج پەرستی سەرمایەدارانی تایبەت و دەوڵەتی و گەندەڵی ئیداری، ماشێن و کارخانەکانی بەهەمهێنان بۆنەتە یەکێک لە سەرچاوەکانی مەترسیداری پیس بوونی ژینگە.
ئەمانە تەنیا چەند نمونەیەکی بەرچاوتری کارەساتی ژینگەیی لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی ڕژیمی کۆماری ئێسلامیدان. ئاستی ڕاستەقینەی کارەساتەکە لەمەش زیاترە. ئەم بارودۆخە سرنجی ناوەندە نێونەتەوەییەکانی دەرگیری مەسایلی ژینگەییشی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە. لەنێو ١٣٢ وڵات‌دا، ئێران پلەی ١١٤ هەیە. سەرۆکی سازمانی پاراستنی ژینگەی ئێران دان بەوەدا ئەنێ کە لەسەر بنەمای شاخسە جیهانیەکان، کرداری ژینگەیی ئێران لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەی دواییدا ٦٣ پەلی جیهانی دابەزیوە.
سپای پاسداران هه‌موو ژینگه‌ی ئێران وه‌ك پادگانێك چاو لێ ده‌كات وه ته‌نیا به پێوانه‌ی نیزامی و قازانج په‌ره‌ستانه ئێران وه‌كوو پادگانێكی گه‌وره به‌كاردێنێت. رژیمی كۆماری ئیسلامیی كه مانه‌وه‌ی خۆی له گره‌وی هێز و توانای سپای پاسداران‌دا ده‌بینێت، رێگای بۆ كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌كارانه‌ی ئه‌م هێزه كردووه‌ته‌وه. ئه‌وان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان به بێ هیچ دوو دڵییه‌ك ئاماده‌ن ژینگه‌ی ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له به‌ین به‌رن.