بە پێی ڕاپۆرتەکان، رەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسوولی فەرد لە لایەن دادگای ڕژیمەوە لە بۆکان، هەریەک حوکمی 2 ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییانە رێککەوتی 10ی رێبەندان لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و پاش تێپەراندنی 52 رۆژ لە یکێک لە گرتووخانەکانی ڕژیم و ئەشکەنجەی توند و لێپرسنەوە، بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان گواسترانەتەوە. سەرئەنجام ئەو کەسانە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئێستارلینک حوکمی 2 ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندرا.
