کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سوکایەتی بە لاوان بەجێگای چارەسەر و دۆزینەوەی ڕێگا چارە

Shahrvand

  رۆژنامەی شەهروەند لە ژمارەی رۆژی شەممە ١٣ ی مانگی گەلاوێژیدا ڕاپۆرتێکی سوکایەتی ئامێزی لەژێر ناونیشانیسێ ملیۆن ئاس و پاس، واتە بێکارە و بەتاڵبڵاو کردەوە. لەو راپۆرتەدا هاتوە:” لەهەر ٥ لاوی ١٥ تا ٢٤ ساڵەی ئێرانی، کەسێکیان نە کار دەکەن و نە پیشەیەک فێر دەبن. لە ڕاستیدا ٣ ملیۆن کەس نە لەسەر کارن و نە بەشوێن کارەوەن.” ئەمە ئاخرین ئامارێکە کە جێگری توێژینەوەی فەننی و حیرفەیی لە پەیوەند لەگەڵ لاواندا ڕایگەیاندوە“.

بەرپرسێکی وەزارەتی وەرزش لەم پەیوەندیەدا وتویەتی:” لەئێستادا٢٠لەسەدیلاوانی١٥بۆ٢٤ساڵانسەرگەرمیهیچچالاکی،فێربوونیحیرفەوپیشەیەکنین،

لەگەڵ ئەوەی کە لە ڕێگای نرخی وابەستەگیەوە دەکرێت گوشارێکی قورس بخاتە سەرشانی بنەماڵەکان، بوار بۆ خراپکاری و خەسارە کۆمەڵایەتیەکانیش خۆش دەکات. لە ئاستی نەتەوەیشدا دەتوانێ وەک هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی چاوی لێبکرێت.”

  ئەم بەرپرسە ددانی پێدا دەنێت کە لەمڕۆدا سەرەکی ترین خەمی ڕژیم سەبارەت بە لاوان، بابەتی هۆویەتی دینی ئەوانە. بە واتایەکی تر دڵمەشغوڵی بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیم نەک دابین کردنی ئازادی و ڕیفاهی پێویست بۆ گەشە و هەڵدانی لاوان بەڵکو ئاوێتە کردنیانە بە خەرافاتی مەزهەبی.

بەشێکی زۆر لە گەنجانی کچ و کوڕ بەردەوام لە کۆماری ئیسلامیدا وەک هەڕەشە چاویان لێکراوە. ئەو بەشە زۆرە کە شێوازی ژیان و حاکمیەتی کۆماری ئیسلامییان قەبوڵ نییە و لەژێر هیچ چەشنە گوشارێکدا ئامادە نەبوون ببنە بەکرێگیراوی ئەم ڕژیمە و بەپێی نیاز و باوەڕ و سوننەتە پەڕتوکاوەکانی سەرانی مەملەکەت بژین. ئەوان وەک کەسانێک بە ئەژمار هاتوون کە بە ناو لەبەر مەترسی درەوستکراویهێرشی فەرهەنگی ڕۆژئاوادان.

  ئەمە ڕاستیەکە کە ئەم لاوانە نەیانویستوە بەپێی نورمەکانی ڕژیم کار بکەن و بژین. ئەوان ئامادە نین چەند کاتژمێری دوور و درێژ بە حەقدەستی ٣ تا ٤ جار لە ژێر هێڵی هەژاریدا بۆ خاوەن کاری دیکتاتۆر مەنش کار بکەن. ئەوە خاوەنکارەکانن کە ئەم جۆرە لاوانە بەئاس و پاسناو دەبەن و نووسەرێکی بەکریگیراویش لە ڕۆژنامەیەکدا کە وتەبێژی ئەو خاوەنکارانەیە بڵاوی دەکاتەوە.

  بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران ٢٥ لەسەدی جەمعیەتی لاوانی ئێران بێکارن. لەنێو لاوانی بێکاردا زۆربەیان خوێندەواری زانکۆیان هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٠٩ ی سندوقی نێونەتەوەیی پوڵ ساڵانە ١٨٠ هەزار کەس لەم خوێندەوارانە بەرەو هەندەران دەڕۆن. ئەمانە هێزێکی کاری ئامادەن کە ئابووری گەندەڵ، دژی بەرهەمهێنان و بازرگانی ئێران ناتوانێ لەخۆیان بگرێت. کەوایە ئەگەر ئەوان بە ناچاری لەنێوخۆی وڵاتدا بمێننەوە ڕێگایەکیان نییە بێجگە لەوەی ڕوو بکەنە کۆمەڵێک بەناو پیشەیکازب و درۆینە و مەترسیداری وەک کۆڵبەری لە کوردستان، سوختبەری لە بەلوچستان و لە خوزستان خەریکی گوازستنەوەی کالای قاچاخی خاوەنانی سەرمایە و هیتر بن. ئەم بەشەی ئاخر بە ئیسلاحی ناڕوونیشوتیدەناسرێن. لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنکارەکان بەشێک لە کارەکانیان لە ڕێگای کۆمەڵێک لە ژنان و منداڵانی بی مافەوە ئەنجام ئەدەن کە وەک کۆڵبەر، سوختبەر و شوتی یەکان ناویان لە هیچ ئامارێکدا تۆمار ناکرێت

لاوانی کچ و کوڕ، بە لەسەر کار و بێکارەوە لە کۆماری ئیسلامیدا کەوتونەتە بەر شاڵاوی هەژاری، بێکاری، گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر و خەسارە کۆمەڵایەتیەکان و داهاتویەکیان لەم ڕژیمەدا بۆ خۆیان بە زەیندا نایەت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم لاوانە کۆمەڵێک سیاسەتمەدار، کاربەدەستی زۆردار، جەوسێنەر، دز، نەزان و قاتڵی زاڵ بەسەر چارەنووسی خۆیانەوە دەبینن کە ئێستا و داهاتوی خۆیان و بنەماڵەکانیان خستۆتە بەر مەترسی لەنێو چوون.  ئەمانە ئەو کچ و کوڕە لاوانەن کە هەمیشە لەگەڵ هەوڵی سەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ بە خورافی و بەکرێگیراو کردنیان لە شەڕدا بوون. ئەم لاوانە یان ڕێگای هەڵاتن و کۆچکردنیان هەڵبژاردوە یان خۆیان بە خوێندن لە زانکۆکاندا سەرگەم کردوە کە حاکمیەتی ئیسلامی ئەو شوێنانەشی کرۆتە پادگان و داهاتویەکیش بۆ دوای تەواو کردنی خوێندن تێیاندا نابیندرێت. بەشێک لەم لاوانە لە ئاخێزەکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩٦، و خەزەڵوەری ٩٨ و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی دا بەشدار بوون بەو هیوایەی لە شەڕی سەرکوتگەرانی زاڵ بەسەر وڵاتدا ڕزگاریان بێت. ئەم لاوانە لە پاڵ ئەوەدا کە لەسەرەتاوە کۆمەڵێک تاکتیکی نابەوەختیان گەرتەبەر و زەربەی قورسیان وێکەوت، بەڵام هاوکات بە هەوڵدان بۆ خۆڕێکخستن، بەدەست هێنانی شناخت لە هێزی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستیا دایە پاشەکشەیەکی بەجێ. ئەوە لاوانی خاوەن ئەزموون و تێکۆشەرن کە لە مینبەری مزگەوت و لە لاپەڕەی ڕۆژنامەکانەوە سوکایەتیان پێدەکرێت. لەبەر ئەوەی ئەوان هێزی سەرەکی هێنانە سەر شەقامی سەرلەنوێی شۆڕشگێڕان، تیکۆشەران، و ئەو هێزانەن کە نەفرەتیان لە کۆماری ئیسلامی هەیە. ئەوان لێبڕاوانە خوازیارن تا دروشمی ئیسباتی و ڕزگاری بەخشیژن، ژیان، ئازادیدەستەبەر بێت؛ داواکارییەک کە یەکەم هەنگاوی ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی دەبێت.