کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

سوپای پاسداران چیتر بەتەنها هەڕەشە و مەترسی ناوخۆیی و ناوچەیی نییە، بەڵکوو بۆتە هەڕەشەیەکی جیهانی، گرینگە رۆژئاوا خوێندنەوەی دروست و ئیجابی بۆ پەیامی گردبوونەوە جەماوەرێکەی ئستراسبۆرگ بگریت

Untitled 9

ایوب دباغیان

١٧ی ژانوییەی ٢٠٢٣

گردبوونەوە و ڕێپێوانێکی یەکگرتووانە و بەشکۆی  جەماوەری هەزاران کەسی لە بەردەم پەرلمانی ئوروپا لە ئستراسبۆرگی فەڕانسە، کە پێکهاتبوو لە سەرجەم نەتەوە و چین و توێژێکانی نیشتەجێی دیاسپۆرا،  جیهان جارێکی تر شاهید و بینەری ئیرادە و خواستی یەکگرتووانەو یەکانگیربووی گەلانی ئێران بوو لە بەردەوامی شۆڕشیژن ژیان ئازادیو داواکاریەکانیان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

گەیاندنی دەنگ و هاوارێک کە نامۆ بە گوێچکەی ڕای گشتی و دەوڵەتمەدارانی جیهان نییە، و بەشێکە لە دەنگ و خەباتی حەق خۆازانەی گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران لە ناوەوە و سەر شەقام کە جەماوەری شۆڕشگێری تاراوگە نوێنەرایەتی دەکات.

هاوارێکیپەنگخواردوویبێکۆتاییقوڕگێکیخنکێنراوە،ئێشوئازاریگەڵێکیچەوساوەوستەملێکراوەکە٤٤ساڵەلەژێرهەیمەنەیسیستەمێکیفیکریمەزهەبیودواکەوتوانەینیزامیئاخوندیشیعەودەسەڵاتێکیبەڕێوەبەریداعشیانەیهەرئەوسیستمەفکریەکەبەهاتنەسەرکاریانو  زەوت کردنی ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی کە بۆ کۆتایی هێنان بوو بە  دەسەڵاتی شاە و نیزامی تاغوتی.  لە پێشدا دەستیان خستە هەناو و گەروی خواست بۆ ئازادی و هەر دەنگێکی ئازادیخوازی و حەق خوازی گەلانی ڕاپەڕیو بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسانی بەدوور لە هەڵاواردنیان خنکاند. بەدوای ئەوەش دا دەستیان دایە سەرکوتکردن، گرتن، شکەنجە، ئیعدام و لەناوبردنی هەر دەنگێکی نارازی و دژ بەخۆیان، تەنانەت ئەگەر سیاسیش نەبووبێت.

پەیامی دوینێی گردبوونەوەکەی ئستراسبۆرگ و بەردەم پەرلمانی ئوروپا روون و ڕەوانە، ئەگەرچی سەرجەم جومگە و ئورگانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی داپڵۆسێنەرن و قابلیتی سەرکوت و کوشتاری خەڵک و جەماوەری نارازی و دژ بەخۆیان تێدایە و ئەو ئیمکانەیان بۆ دەستەبەرە، بەڵام لە ریزی پێشەوەیان سوپای پاسدارن و ئیتلاعاتی سوپا دێت کە لە ریزی پێشەوەی ئەم ناوەندانەی رژیم دایە بۆ پلان ڕێژی،گرتن، بێ سەروشوێن کردن و لەناوبردنی خەڵک و نەیارانی چ لە ناوخۆی وڵات، چ لە دەرەوەی وڵات.  هەربۆیە ئەو داواکاریە کە دەبێت سوپای پاسداران بە سەرجەم لق و بەشەکانی بخریتە ناو لیستی تیروری نێودەوڵەتی وڵاتانی ئوروپا و وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە بکرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، خواستێکی ڕەوا و بەرحەقە و بە بڕوای من دەبوایە رۆژئاوا و ئوروپا زۆر زووتر لە ئێستا و بە دور لە گوشاری جەماوەری دیاسپۆرا و ڕای گشتیش ئەم ناوەندە بکوژ و تروریستیەی کە تەنانەت قوتی رۆژانەی خەڵکی فەقیر و هەژاری کۆمەڵگاشی بڕیوە، خستبایانە ناو لیستی تیروری نێودەوڵەتیەوە. پێویستە وڵاتانی ئوروپاو رۆژئاوا بزانن سوپای پاسداران چەندە لە ناوچەکە و ناوخۆی ئێران بۆ کۆمەڵگاو گەلانی دژبەر دەتوانێت مەترسیدار بێت و دەست سووربوی خوێنی نەیارانی بێت، دوو ئەونەش دەتوانێت مەترسی بێت  بۆ رۆژئاوا و وڵاتانی ئوروپایی، وە بەدڵنیایی لەوە دەرچووە کە تەنها بە هەڕەشە و مەترسی ناوچەیی بێتە هەژمار و لە ئێستادا هەرەشەیەکی جیهانییە.

بۆیەگرینگەئوروپابەتەواویبەرەیخۆیجیابکاتەوەوخۆیلەسەرسێتەوەروخواستیجەماوەریڕاپەڕیویگەلانیئێرانکەبریتینلە:

ـــ پشتیوانی تەواوی بێ ڕاڕایی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران

ـــ دووهەم  دانانی سپای پاسداران له‌ نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی

ـــ سێیەم  داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاتانی ئۆرووپایی و دەرکردنی سەرجەم کەسانی سەر بە رژیم و سوپای پاسداران کە لە ژێر ناوی باڵوێز و کارمەندانی باڵوێزخانە لە ئوروپا جێگیر کراون

ساغ بکاتەوە و لە ڕێگەی نوێنەرانیان لە پەرلمانی ئوروپا، یەکێتی ئوروپا، ئینجا دەوڵەت و دەوڵەتمەدارانیان لە دەسەڵات و ناوەندەکانی بڕیاردان و ڕێکارە یاسایەکان بۆ ئەم پرسە ئەرکێکی مێژویی و مرۆیی خۆی بەجێ بهێنێت و بەرپرسانە بڕیاری لێ بدات.