ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به‌رپرسانی تالیبان له ولایه‌تی سه‌رپۆلی ئه‌فغانستان، له مه‌راسمێكدا ژنانی و كچانی قوتابی و خوێندكاریان كۆكرده‌وه و سووكایه‌تیان پێ كردوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، حكوومه‌تی تالیبان ئه‌و ژن و كچانه‌ی پێشتر له قوتابخانه و زانكۆدا وانه‌یان خویندووه، پاش دوورخستنه‌وه‌یان له پڕۆسه‌ی خوێندن، له شوێنێكی گشتی كۆكردۆته‌وه و كه‌ره‌سته‌ی كه‌شاوه‌رزی و بیناسازیان پێ داون. به‌رپرسانی تالیبان ڕایانگه‌یاندووه كه ژنان و كچان پێویستیان به خوێندن نییه، به‌ڵكوو ئه‌بێ یارمه‌تی پیاوانیان بده‌ن و منداڵ به‌خێو بكه‌ن.