ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، پووش و پاوانی چیای ئاویه‌ر ئاگری گرت و ژینگه‌دۆستان و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به وته‌ی به‌رپرسانی شاری سنه، ئاگره‌كه‌ی ئاویه‌ر له پشت ئه‌و شاخه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له ٢٠ هێكتار له پووش و پاوانی ئه‌و چیا له ئاگردا سووتاوه. سه‌رۆكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سنه‌ش ڕایگه‌یاند: ٢٠ تیمیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ناردووه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.