به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی روی لە ئەوروپا کردوە زیاتر لە پێنج هەزار هێکتار زەوی لە وڵاتی ئیسپانیا سوتاوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاگره‌كه لە هەرێمی “تاراگۆنا”ی باشووری “کەتەلۆنیا” کەوتۆتەوە و هۆکاری رودانی ئاگرەکەش هەڵکردنی بایەکی بەهێز و بەرزی پلەی گەرما بووە و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، بەهۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی ٥ هه‌زار هێکتار زەوی سووتاوە.
شایانی باسه، بەهۆی ئاگرەکەوە ٥٣ ناوچەی نیشتەجێبون چۆڵکراون و پێنج رێگای سەرەکی داخراون و هەر بەهۆی ئەو ئاگرەوە هەزاران سه‌ر مەڕ و ماڵاتی ئەو ناوچەیە له ناوچوون.