بەرپرسی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبردنی بەشە ئاوییەکانی شاری گیلان سەر بە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی گەردەنەی “ملیەنێ” لە گوندی “حەیدەریە”ی ئەم شارە ئاگری گرتووە.
لەو پێوەندییەدا فەرزاد ڕەبیعی ڕایگەیاند کە لە کاتی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی “نسار قیتول بەهراوەندی” زیاتر لە ٥٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگە لە گەردەنەی ” ملیەنێ ” لە گوندی “حەیدەریە”ی ئەم شارە لە ئاگردا سووتا. ئەم ئاگرە، کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرماناندا دەستی پێ کرد، بەهۆی بای بەهێز له ناوچەکە کوژراندوەی ئەستەم بوو، كه پاشان لە لایەن ئەنجومەنەکانی ژینگەپارێزی و خەڵکی خۆبەخشی ئهو ناوچهیهوه کۆنترۆڵ کرا.