ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، بەهۆی بۆردوومانه‌كانی دەوڵەتی تورکیە لە گوندەکانی (ساڵیاوە، کانی میرانی کۆماری، بناویان و زەنگیدەر) لە سنووری پێنجوێن، ٥٠٠ دۆنم دارستان سووتا.
كاتژمێر ٣ و نیوی دوانیوەڕۆی شه‌ممه، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیه، گوندی ساڵیاوەی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێنی لە سنووری پاریزگای سلێمانی بۆردوومان کرد، بەو هۆیەوە ئاگر دارستانەکانی گوندی کانی میرانی کۆماری و بناویانی گرتەوە و هه‌وڵی خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه سه‌مه‌ره‌ی نه‌بوو و هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیش هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی ندا.
