به‌یانی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، ئاگر له باخی كه‌شاوه‌رزان و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی ڕه‌موونی سه‌ر به شارستانی جیرۆفت كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ٢٠ هێكتار جه‌نگه‌ڵ له ناو چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕه‌موون و جووتیاران به ده‌ستی به‌تاڵ سه‌رقاڵی دامركانه‌وی ئاگره‌كه‌ن و كاتێك په‌یوه‌ندی به ناونده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌گرن، كه‌س و‌ڵامیان ناداته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له جووتیاران، ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت و نه‌بوونی ئیمكانات بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه، زیانێكی زۆری له به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان داوه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.