کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سووتانی هه‌زاران هێكتار دارستان بەهۆى ئاگرکەوتنەوە لە فەڕەنسا

سووتانی هه‌زاران هێكتار دارستان بەهۆى ئاگرکەوتنەوە لە فەڕەنسا 2

بەهۆى ئەو ئاگرەى چەند ڕۆژێکە لە ناوچەکانى باشوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا کەوتوەتەوە تا ئێستا هەزار هێکتار دارستان سوتاون و لە هەمانکاتیشدا ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتووانى ناوچەکە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

ئاژانسی هەواڵی “ئەسۆشه‌یتد پرێس” لە زارى بەرپرسانى ئاگرکوژێنەوەى وڵاتى فەڕەنساوە ده‌ڵێت، بەهۆى ئەو ئاگرەى چەند ڕۆژێکە لە ناوچەکانى “گرینڤۆد” و “بۆردیڤۆ” لە باشوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا کەوتوەتەوە، تا ئێستا هەزار هێکتار دارستان سوتاون و به‌ هه‌زاران كه‌س ناچار بوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەهۆى بوونى بای بەهێز هەوڵەکانی تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە پەکیى کەوتووە و هەر ئەوەش وایکردووە تا ئێستا نەتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.