به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان سەدان هێکتار لە دارستانه‌كانی ناوچەی “بۆڵی”ی سه‌ربه ئۆستانی ئیلام، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕژیم، سووتاون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر لە حەوتوویەکە ئاگر له ناوچه‌ی بۆڵی”ی سه‌ربه ئۆستانی ئیلام كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیە بوون بە خۆڵه‌مێش و هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌وڵێكییان بۆ كونتڕۆڵی ئه‌م ئاگره نه‌داوه. له‌م پێوه‌نده‌دا، “ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان” داوای لە تەواوی ئەو کەسانەی كه له نزیک لەم ناوچه‌یه‌ن كردووه کە هەرچی زووتر خۆیان بگەیەننە شوێنی ڕووداوه‌كه و بە کۆنتروڵکردنی ئاگرەکە، پێش لە لەناوچوونی دارستانه‌كان بگرن.