کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی زیاتر لە ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام

سووتانی زیاتر لە ١٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگای ئیلام 1

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هێکتار لە دارستان و ناوچە سەوزەکانی پارێزگای ئیلام بەر ئاگر کەوتووە و زیانێکی گەورەی ژینگەیی پێ گەیشتووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئاگرکەوتنەوەکان زۆربەیان لە چیاکان و ناوچە دارستانییەکانە و بەم هۆیەوە تیمە خۆبەخشەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، هێشتا نەیانتوانییە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. شایانی باسە کە سەرچاوە ژینگەپارێزەکان ئاماژەیان داوە کە گەرمای زۆر، بای توند و نەبوونی کەرەستە و ئامرازی پێویست هۆکاری فراوانبوونی ئاگرەکە بوون و لە هەمان کاتدا سەرەڕای لە سەرەوە بوونی زیانەکان، ناوەندە حکوومیەکان هێشتا هیچ یارمتەییەکیان ئاراستەی ئەو ناوچەیە نەکردووە.