به‌یانی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، ئاگر له دوو بازاڕی گه‌وره له شاره‌كانی ساوه و به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی كه‌وته‌وه و به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
له درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه گوماناوییه‌كانی ئێران، سوولهی گومڕۆكی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری كاوه له شارستانی ساوه له ئاگردا سووتاوه و زیانێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هاوكات له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، كۆمه‌ڵگه‌ی بازه‌رگانی كاسپیه‌ن له ناوچه‌ی ئازادی ئابووری، تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه پاش چه‌ند كاتژمێر توانیویانه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش كۆمه‌ڵگه‌ی ونووس له‌و بازاڕچه ئاگری گرتبوو.