ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی سه‌رپۆلی زه‌هاو ئاگر درا و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێشتا هۆكاری ئاگرگرتنی مه‌زرای گه‌نمی جووتیارانی ئه‌و شاره ڕوون نییه، به‌ڵام زیاتر له ٢٠ هێكتار له گه‌نمی كه‌شاوه‌رزان له نێو چووه و هه‌وڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه تا دوایین ساعه‌ته‌كانی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه.