به‌یانی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، ٦٠ هێكتار له كێڵگه كشتووكاڵییه‌كانی شارستانی گێڵانغه‌رب له ئاگردا سووتا و زیانێكی زۆر به جووتیاران گه‌یشت.
به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، نه‌بوونی ئیمكانات كێشه‌ی بۆ كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و شارستانه له وه‌رزی گه‌رما دا ساز كردووه و هه‌ر ساڵ زه‌ویه‌كانیان به‌هۆی گه‌رمای سه‌رووی ٤٥ پله‌یی له ئاگردا ده‌سووتێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژینگه‌دۆستانی شاری پاوه توانیویانه پاش چه‌ند ڕۆژ ئاگری دارستانه‌كان له چیای نه‌جاڕ و ناوچه‌ی كه‌مه‌ره كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵی ژینگه‌دۆستانی شاری ئیلام بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگری چیای كافركۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.