کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی مه‌ریوان، بانه و دیوانده‌ره‌

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی مه‌ریوان، بانه و دیوانده‌ره‌

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، دارستان و پووش و پاوانی شاره‌كانی بانه، دیوانده‌ره‌ و مه‌ریوان له‌ ئاگردا سووتا و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و چالاكانی ژینگه‌پارێز هه‌وڵی كونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دارستانه‌كانه‌ی ناوچه‌كانی مه‌جێسه، نیزه‌ڕۆ، بایزیی ئاوا، قوڵیاوا و دووزینی بانه بۆ دووهه‌مین جار له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه تا دره‌نگانی شه‌و سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری دیوانده‌ره‌ له‌لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه‌ سووتێندراوه‌ و ئاگره‌كه‌ به‌ یارمه‌تی خه‌ڵكی خۆبه‌خش كۆنتڕۆڵ كراوه‌.