ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، دارستانان و مێرگه‌كانی شاری پاوه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه ئاگر درا و ده‌یان هێكتار جه‌نگه‌ڵ له ناو چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “ژیوا”ی پاوه، به‌هۆی هه‌ڵكردنی زریان كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه زۆر ئه‌سته‌م بووه و به ئاسانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و شاره‌كانی تر كردووه بچن به هانایانه‌وه. هه‌روه‌ها هۆشداریان داوه كه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ناوچه جه‌نگه‌ڵییه‌كان نه‌كه‌ن چوونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان درووست ئه‌بێت.