ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان هێكتار له دارستانه‌كانی بانه له ئاگردا سووتا و ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان دا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی پاژین، ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستانه‌كانی بله‌سه‌ن و خه‌جه‌ك له شارستانی بانه ئاگری گرتووه و ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست، شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و شنه‌ی با، كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی سه‌خت كردووه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.