ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی ئێزمیری توركیا له ئاگردا ده‌سووتێت و زیانێكی زۆر به كه‌رتی گه‌شتیاری و ژینگه‌ی ئه‌و پارێزگایه گه‌یشتووه.
به وته‌ی میدیاكانی توركیا، هه‌زاران هێزی ئاگركوژینه‌وه سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئاگر به‌ره‌و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر ته‌شه‌نه‌ی كردووه. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه، چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری ئێزمیر چۆڵ كراون و هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. هه‌روه‌ها پۆلیسی توركیا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا كه‌سێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.