چالاكانی ژینگه‌یی نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، له ئاست دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی ئاگركوژێنه‌وه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ڵاسپی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ماوه‌ی ده ڕۆژه دارستانه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ڵاسپی له شارستانی نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی له ئاگردا ده‌سووتێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داوه و سه‌دان بوونه‌وه‌ر له ناوه چووه. به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی، دابین نه‌كردنی ئیمكانات نیشانه‌ی سیاسه‌تی دژه مرۆڤ و دژه سرووشتی حكوومه‌تێكه كه ته‌نیا بیر له گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ده‌كاته‌وه.