به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی مله‌نی له گێڵانغه‌رب و به‌رزاییه‌كانی قه‌ڵانجه‌ی ڕه‌وانسه‌ر ئاگری گرتووه و ژینگه‌دۆستان سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به ده‌یان هێكتار له دارستان و به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی جووتیاران له كرماشان و ئیلام له ئاگردا سووتاوه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ ڕێگری كردن له‌و ڕووداوانه هه‌ڵنه‌گرتووه. به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی كرماشان و ئیلام، نه‌بوونی ئیمكانات و شاخاوی بوونی ناوچه‌كان، كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كانی سه‌خت كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌ی چوار ڕۆژه دارستانه‌كای كێوچنار له ئوستانی فارس له ئاگردا ده‌سووتێت به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دابینكردنی فڕۆكه بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆده‌بوێرن.