به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دارستان و پووش و پاوانی ئاوایی زیبار ئاگری گرتووه و هێشتا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
وێڕای هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی، ده‌وڵه‌تی توركیا هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵ نه‌گرتووه و هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا درێژه‌ی هه‌یه. له ئاكامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند هاووڵاتی كوژرا و بریندار بوون، ده‌یان گوند چۆڵكراون و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی باشووری كوردستان گه‌یشتووه.