به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئاوایی كه‌مه‌ره و شاخی نه‌جاڕ ئاگری گرتووه و زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه، به‌ڵام به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و نه‌بوونی ئیمكانات، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌نی ژیوا داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كردووه یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو بتوانن ڕێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه بۆ ناوچه‌كانی دیكه بگرن.