کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتانی دارستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی جووتیاران له‌ شاره‌كانی ئیلام و سه‌رپولی زه‌هاو

سووتانی دارستان و زه‌وی كه‌شاوه‌رزی جووتیاران له‌ شاره‌كانی ئیلام

به‌هۆی سووتانی دارستان و زه‌وییه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كانی ناوچه‌ی خه‌ڕگاوی ئیلام و ته‌په‌ كه‌بوودی سه‌رپولی زه‌هاو، زیانێكی زۆر به‌ ژینگه‌ و جووتیاران گه‌یشتووه‌.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی خه‌ڕگاو له‌ عه‌لیشیروانی ئیلام له‌ ئاگردا سووتاوه‌ و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌یان هێكتار به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران له‌ شارستانی سه‌رپولی زه‌هاو له‌ ئاگردا سووتاوه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ كه‌مترین ئیمكانات توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌، به‌ڵام زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌.