به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ماوه‌ی دوو ڕۆژه دارستانه‌كانی سیروان و به‌دره‌ی ئیلام هه‌وره‌ها ماهیده‌شت له كرماشان له ئاگردا ده‌سووتێت و هێشا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی ئیلام، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره دارستانه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ڵاڕه‌نگی سیروان له ئاگردا ده‌سووتێت و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به كه‌مترین ئیمكانات هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌ده‌ن. هاوكات داربه‌ڕووه‌كانی ناوچه‌ی به‌دره‌ی ئیلام‌یش ئاگری گرتووه و ژینگه‌دۆستان داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شاخی ته‌نگه شه‌وهان له ماهیده‌شت ئاگری گرتووه و ئاگره‌كه به‌ره‌و دارستانه‌كانی شاباد په‌ره‌ی سه‌ندووه. نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست كاری كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی سه‌خت كردووه و ژینگه‌دۆستان داوای دابینكردنی فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه ده‌كه‌ن.