ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، دارستانه‌كانی ئیلام، سه‌لاسی باوجانی و ئابادان له ئاگردا سووتا و ئاگره‌كه‌ی هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دارستان و پووش و پاوانی به‌رزایه‌كانی گه‌چانی ئیلام ئاگری گرتووه و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه. له سه‌لاسی باوه‌جانی ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌و شاره ئاگری گرتووه و ژینگه‌دۆستان داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر ده‌كه‌ن. له ئابادان نه‌خلستانه‌كان به‌هۆی گه‌رمای زۆر ئاگری گرتووه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوندیدار هه‌وڵی كنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی نه‌داوه و زیانێكی زۆر به باخداران گه‌یشتووه.