به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دارستانه‌كانی دۆڵی ئه‌رخه‌وانی ئیلام ئاگری گرتووه و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستانه‌كانی دۆڵی ئه‌رخه‌وان كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه ئاگری گرتووه و به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ژینگه‌دۆستانی ئیلام داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر كردووه بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ن.