ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ناوچه شاخاوییه‌كانی ئامێدی له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه به چڕی بۆردوومان كرا و به‌وهۆیه‌وه دارستانه‌كانی ئه‌و شاره ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به ژینگه كه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕێكی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و ئه‌رته‌شی توركیا ڕووی داوه و چوار زرێپۆشی ئه‌رته‌شی توركیا له ناو براون و چه‌ندین هێزی ئه‌و وڵاته‌ش كوژران و بریندار بوون. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا دوو په‌هباد و دوو هێلیكۆپته‌ری توركیا له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه پێكرابوون.