کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سووتانی به‌شێكی زۆر له‌ ژینگه‌ و دارستانه‌كانی گوندی “دزاوه‌ر”ی پاوه‌

سووتانی به‌شێكی زۆر له‌ ژینگه‌ و دارستانه‌كانی گوندی دزاوه‌ری پاوه‌

دوانێوەرۆی ڕۆژی هەینی ١ی جۆزەردان، بەهۆی هەورەبرووسكه‌وه‌ ژینگه‌ و دارستانی گوندی “دزاوەر” (کاووژاڵ)، ئاگری گرت و بەشێک لەو لەوەڕگە و دارستانه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ناوچوون.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، چەند هێکتاری لە لەوەڕگە و دارستانی ئەو گوندەی سووتاندووە و زیانێكی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی پاوە، لایەنه‌ پەیوەندیدارەکانی حکوومەت هیچ هەوڵێکیان بۆ کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە. شایانی باسه‌ كه‌ ئەو ئاگرە، لەلایەن خەڵکی گوندی “دزاوەر”، ژینگەپارێزان و لایەنگرانی ژینگەوە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە.