ماوه‌ی چوار ڕۆژه دارستانه‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی و جوانڕۆ له ئاگردا ده‌سووتێت و هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دا شه‌ش ژینگه‌پارێز بریندار بوون كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی مهاباده.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، نه‌یانتوانیوه بكوژێننه‌وه و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو شه‌ش ژینگه‌پارێز له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كان بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.