ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، ئاگر له دارستانه‌كانی گوندی ئاوه‌زای سه‌ر به شارستانی چواڕ له پارێزگای ئیلام كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان هێكتار زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و له‌وه‌ڕگه‌ی گوندی ئاوه‌زا، له‌گه‌ڵ سه‌دان داری به‌ڕوو له ئاگردا سووتاوه. هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات، ئاگره‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه و هێشتا نه‌كوژاوه‌ته‌وه.