ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستانه‌كانی ناوچه‌ی مانشتی ئیلام له ئاگردا ده‌سووتێت و وێڕای برینداربوونی دوو كه‌س، هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی نه‌داوه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی ئیلام، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی عه‌تا ته‌مه‌ری و عادڵ عه‌بدۆڵڵاهی له كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هاونیشتمانیانی ئیلامی ده‌ڵێن: به ده‌ستی به‌تاڵ سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه دابین نه‌كردووه.