کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سووتانی١٠هەزارهێکتارزەوی كه‌شاوه‌رزی و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك له‌ مه‌راكێش

سووتانی ١٠ هەزار هێکتار زەوی كه‌شاوه‌رزی و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك له‌

وەزیری کشتوکاڵى مه‌راكێش ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر له‌ باکوورى ئه‌و وڵاته‌، ١٠ هەزار و ٣٠٠ هێکتار زەوى كه‌شاوه‌رزی سووتاون و ٩٣٥ بنه‌ماڵه‌ ئاوارەبوون و ١٥ گوند چۆڵکراون و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئاگرێكی به‌هێز باكووری وڵاتی مه‌راكێشی گرتووه‌ته‌وه و تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ چوار ژن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌ و ٩٣٥ بنه‌ماڵه‌ ئاوارەى ناوچەکانى دیکە بوون و لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاگركوژێنه‌وه‌ سەرقاڵى كوژراندنه‌وه‌ی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆى ڕه‌شه‌باوه‌ نه‌یانتووانیوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.