شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” چالاكی مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل به سووتاندنی په‌تی سێداره له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوو.
ناوبراو به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جه‌ختی له سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات تاكوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی کردەوە و به ده‌نگێكی به‌رز وتی” ئێمه تاكوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رژیمی په‌ت و سێداره‌ی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین” و به‌م شێوه‌یه به توندی پێشێلكردنی مافی ئازادیخوازانی له ئێران شه‌رمه‌زار كرد.