ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی شارستانی سه‌لاس باوه‌جانی و شێخ سه‌لامی بانه بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا.
به پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی سه‌لاس باوه‌جانی له هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێزدا به گژ ئاگره‌كه‌دا چوون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات و شاخاوی بوونی ناوچه‌كه، نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی خۆبه‌خش ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی شێخ سه‌لامی بانه به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌دۆستانی ئه‌و شاره و پاش چه‌ند كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كراوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، هاوێنی ئه‌مساڵ، دوو هه‌زار و ٢٠٠ هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی شارستانی سه‌لاس باوه‌جانی به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناو چووه.