ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، دارستان، زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و له‌وه‌ڕگه‌كانی ڕه‌وانسه‌ر و بانه سووتێندرا و زیانێكی زۆر به جووتیاران، ژینگه و سرووشتی ئه‌و دوو شاره گه‌یشت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری “زڵێ”ی سه‌ر به شاری بانه به بیانووی پاككردنه‌وه‌ی پووش و پاوان، ئاگریان له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه به‌رداوه و به‌وهۆیه‌وه زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و به‌رهه‌می باخداران له ئاگردا سووتاوه. خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئاست ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار خۆی له ئاست ئه‌و كرده‌وه به‌رپرسیار نه‌زانیوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌وت هێكتار له زه‌ویه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی گوندی قه‌ڵایه‌نی سه‌ر به شارستانی ڕه‌وانسه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه سووتێندراوه و زیانێكی زۆر به جووتیاران گه‌یشتووه.